بەکارھێنەر:Twana~ckbwiki
ڕێڕه‌و به‌ره‌و په‌یڕه‌و
له ناو هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كدا یاخود هه‌ر ده‌سته‌و گرۆپێكدا کۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریت یاسا و خوڕه‌وشت هه‌یه ده‌بێت پیاده بکرێت،تا ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی که له‌دوه‌ری کۆبونه‌ته‌وه په‌روه‌رده‌ی بکات ئاراسته‌ی بکات به‌و شێوه ئاراسته‌و پهروردهیهی که ئه‌و ده‌سته‌و دامه‌زراوانه ده‌یانه‌وێت. نمونه زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا که ئه‌م بیره بسه‌لمێنێت.. له‌ساڵه‌کانی (1976) که سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو کادێره‌کانی خۆیانیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی مهرکسی لینینی په‌روه‌رده ده‌کرد ده‌بوو له ناو خه‌ڵکیدا جامانه یاخود کڵاوێکی سه‌ربازی له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دێهاته‌کاندا ئه‌گه‌ر ووتاریان دا بۆ خه‌ڵکی دانیشتوانی لادێکان پێیان نه‌ڵێن سه‌ر ڕوتێکی وا چیه قسه‌مان بۆ بکات چونکه له زۆر به‌ی دێهاته کوردیه‌کاندا ئه‌وی سه‌ر ڕووت بۆیه قسه‌ی لێ وه‌ر نهدگیرا! ئه‌مه بووه داب‌و نه‌ریتی ئه‌و گروپه،له هه‌مان کاتدا له ناو هه‌موو که‌رت ناوچه‌یه‌کی خۆیاندا ڕابه‌ر سیاسیه‌ك و مه سول ناوچه‌یه‌کیان دانا بوو دایره مه‌به‌ستم کاتی هه‌رێمه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆیان ڕۆشنبیر تر‌و ئاڕاسته‌ی کادیره‌کانی خۆیان بکه‌ن به‌و شێوه‌ی که سه‌رکردایه‌تی ده‌یه‌وێت! ده‌بوو هه‌موو پێشمه‌رگه‌و کادیر و ڕێکخستنه‌کانیان شه‌راره‌ی ئه‌وسا گۆڤاری کۆمه‌ڵه بخوێنه‌وه بۆ ئه‌وی په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن به‌و ئاراسته‌ی که کۆمه‌ڵه‌ی ڕنجده‌ران ده‌یویست.. تا وای لێهاتبوو کادێره‌کانی کۆمه‌ڵه له ڕووی هزرو فکره‌وه ئه‌وه‌نده به هێز بووبوو له سه‌رکردایه‌تی حیزبی شوعی ئه‌و سه‌رده‌مه به ئه‌مر دابه‌زی نابێت کادێره‌کانی حیزبی شوعی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌دا دابنیشن، چونکه زۆره‌به‌ی کادیره‌کانی شوعی بوون به کۆمه‌ڵه کاریگه‌ری کادیره‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر بوو،ئه‌مه هۆکاری ئه‌وه بوو که له ڕووی خۆ ڕوشتهوه جیاواز بوون خاوه‌نی مه‌بده‌ء بوون وه هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی شه‌ره‌کان بوون زۆرێك له کاری تر که ئه‌نجامیان داوه. لێره‌دا نامه‌وێت خوێنه‌ر وا تێبگات که من به شان باڵی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ملحیدی بێباوه‌ڕدا دێم چونکه ئاکامی ئه‌و په‌روه‌رده کردنه ئه‌و به‌ر پرسانه‌ی لێ ده‌ر چوو که ئێستا هه‌ن له کوردستان چونکه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی مادی به‌حت په‌روه‌رده کرابوون ئاکامه‌که‌ی گه‌نده‌ڵی و داوێن پیسی و ده‌ست پیسی و هه‌موو جۆره کارێکی بێ ڕه‌وشتی تر که دیاره‌و پێویست به باس کردن ناکات که‌م تا زۆر هه‌موو ئاگادرین. ئه‌وه‌ی که پێویسته بیڵێم: ئێمه که ڕه‌وتێکین وه که‌وتینه‌ته ڕێگا په‌یامان ئیسلام پێشه‌نگمان پێغه‌مبه‌ره (صلی لله علیه وسلم) داخۆ ده‌بێت ئێمه چۆن په‌روه‌رده بین کێ به خۆمان سه‌ر سهم به‌که‌ین به کردوه خو ڕه‌وشتمان،ئایا له توانماندایا خه‌ڵکی سه‌رسام بکه‌ین ؟ ئایا له توانماندایا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وربه‌رمان دابنێن؟ به‌ڵێ بێ گۆمان ده‌توانین.. چۆن؟ به ڕای نوسه‌ر که پێ وایه ده‌بێت ئه‌م خاڵه‌نه له خۆ بگیرێت ده‌نا ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر پێ خۆی ناوه‌ستێت له کاری پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت ده‌ر ده‌چێت، له کارێکی حیزبی عه‌لمانیه‌کان ده‌چێت ئه‌وکات ئه‌گه‌ر ڕچاوی ئه‌م خاڵانه نه‌کرێت! وه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م ڕه‌وته به‌م پیژهیهدا سه‌ر بکه‌ون تا ده‌گه‌نه ترۆپك.. یه‌که‌م : دڵسوزی له کار کردندا (الإخلاص) لای هه‌مووان ئاشکرایه کاری موسڵمان بۆ خوای په‌روه‌ردگاره وه له‌به‌ر خاتری حیز بوو سه‌رکردوه کورسی کار ناکات،به‌ڵکو هه‌موو کاره‌کانی بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره نابێت هیچ جۆره هاوبه‌شێك له کاره‌کانیدا هه‌بێت، ته‌نها ده‌بێت دڵسۆز بێت بۆ خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی لله علیه وسلم) بێت سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت له‌سه‌ر دڵسوزی نیه‌ت(إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى...")( البخاري: بدء الوحي، باب كيف كان بدء الوحي إلى رسول الله ، عن عمر بن الخطاب ، ومسلم: كتاب الإمارة، باب قوله : "إنما الأعمال بالنية..." (1907).) به ڕاستی هه‌موو کارێك به نیته وه هه‌موو که‌س خۆی ده‌زانێت بۆ کێ کار ده‌کات نیه‌تی چیه... مرۆڤ که که‌وته کار کردن له ژیاندا له خه‌وتنیدا له کار فه‌رمان و چالاکیدا له نوێژ کردنیدا له ڕۆژو گرتنیدا له هه‌موو کیان و ژیاندا ده‌بێت له به‌ر خاتری خوا کار بکات ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه توشی وه‌یل ده‌بێت، خوای گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت: (فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلاَتِهِمْ سَاهُونَ (5) الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ (6) وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ [الماعون: 4-7].) جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌ران، ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی که گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردنی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن، ئه‌وانه‌ی که ڕیابازن و به‌ڕووکه‌ش نوێژده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌رخه‌ن و (ئیمانداران بخڵه‌تێنن). وه ئه‌گه‌ر هه‌ر کارێك بۆ خوا نه‌بوو با زۆریش بێت وه‌رناگیرێت به‌ڵام دینه‌که‌ت به دڵسوزی وه‌ر بگره‌وه کار به دڵسوزی بکه بۆ خوا با کرده‌وه‌کانیش هه‌ر که‌م بن به‌ڵام وه‌رگیراون.. وه‌ك سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت (أَخْلِصْ دِينَكَ يَكْفِكَ الْعَمَلُ الْقَلِيلُ)( الحاكم (7844) عن معاذ بن جبل وقال: هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه. وتعليق الذهبي في التلخيص: غير صحيح. والبيهقي: شعب الإيمان (6593)، وتفسير ابن أبي حاتم (6196).) هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌ك ده‌بێت بۆ خوا بێت چونکه خوای موته‌عال فه‌رمانی کردوه (وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ[البينة: 5]) وه فه‌رمانیان پێ نه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن، وه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن.. ده‌بێت مرۆڤ له کاره‌کانیدا هاوبه‌ش بۆ خوا قه‌رار نه‌دات ته‌نها بۆ ئه‌و کار بکات وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحًا وَلاَ يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا [الكهف: 110].) خوای ئێوه ته‌نها خوایه‌کی تاک و ته‌نیایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ببێت (به خۆشنودیهوه) با کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و دروست ئه‌نجام بدات، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌رستنیدا هاوه‌ڵ و شه‌ریك (بۆ خوای گه‌وره) بڕیار نه‌دات.
دووه‌م: ڕاستگۆیی (الصدق) ڕاستگۆیی به‌ره‌که‌ت ده‌خاته ناو کار‌و چالاکی موسڵمانان کاره‌کانیان لێ ئاڵوز ناکات ، چونکه مرۆڤ ئه‌گه‌ر درۆی کرد پاشان ناچار ده‌بێت که دروی تر به‌دوایدا ڕیز بکات، چونکه سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) به صادق الامین ناسراوبووه ته‌نانه‌ت هاورێکه‌ی که ئه‌بوو به‌کری صدیقه به صدیق ناوزه‌د کراوه که‌واته ڕاستگۆی مه‌رجه بۆ کار کردنمان له هه‌موو بوره‌کانی ژیانماندا. پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) درۆی له موسڵمان به دوور گرتوه چونکه موسڵمان نابێت درۆ بکات(فقد سُئِل الرسول أيكون المؤمن كذّابًا، قال: "لاَ) سه‌روه‌رمان (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت هه‌ر که‌س درۆ بکات به ده‌م خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخود به ده‌م دینه‌که‌یه‌وه ئه‌وه بجێگایهك له ئاگری جه‌هه‌نم بۆ دابین بکات! (إِنَّ كَذِبًا عَلَيَّ لَيْسَ كَكَذِبٍ عَلَى أَحَدٍ، مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ)( البخاري: كتاب الجنائز، باب ما يكره من النياحة على الميت (1229)، عن المغيرة بن شعبة، ومسلم: مقدمة الإمام مسلم، باب تغليظ الكذب على رسول الله (4).) ته‌نانه‌ت درۆ کردن له‌گه‌ڵ منداڵدا له ئیسلامدا رێگری لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی داهاتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك فێری درۆ نه‌بن. پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر به مندڵێکت ووت وه‌ره باشتێکت بده‌مێ ئه‌گه‌ر پێت نه‌بوو یان بۆ خهڵتاندنی بوو ئه‌وه درۆیه! (مَنْ قَالَ لِصَبِيٍّ: تَعَالَ، هَاكَ. ثُمَّ لَمْ يُعْطِهِ فَهِيَ كَذِبَةٌ)( أحمد (9835) عن أبي هريرة، وقال شعيب الأرناءوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين.) خوای گه‌وره له باره‌ی ڕاست گۆیه پێمان ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ [الأحزاب: 70، 71].) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئازاری باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌كو ئه‌و که‌سانه مه‌بن که ئااری موسایان دا تۆمه‌تیان بۆ دروست کرد،بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست، وه خوای گه‌وره له تۆمه‌ت بوختانی ئه‌وان پاراستی، پاکی ئاشکرا کرد، وه ئه‌و لای خوای گه‌وره زۆر به ڕێز‌و ئازیزه،ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕواتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزگاری بن له خۆتان،هه‌میشه ڕاستگۆ و گوفتاری به‌جی و به‌سود بکه‌ن..
سێیه‌م:پاراستنی ئه‌مانه‌ت (الأمانة) پاراستنی ئه‌مان به شێوه‌یه‌کی گشتی لهباورهکانی ژیاندا زۆر شت ده‌گرێته‌وه واتایه‌کی به‌ر فراوانی هه‌یه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ئامانه‌ت بریتیه له ووردترین ووشه که له ده‌م ده‌ر ده‌چێت تاکو پله‌ی ده‌سه‌ڵات. پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ...")( البخاري: كتاب الجمعة، باب الجمعة في القرى والمدن (853) عن عبد الله بن عمر، ومسلم: كتاب الإمارة، باب فضيلة الإمام العادل وعقوبة الجائر... (1829).) هه‌موو به‌ر پرسین وه به‌ر پرسین له کار و کردوه‌ی که ده‌یکه‌ین ئه‌وی له له ژێر ڕکێفماندایه، ئه‌م فه‌رموده‌یه زیاتر مه‌به‌ست پێ له پاراستنی ئه‌مانه‌ته به جێهنانی کار‌و فه‌رمان و فه‌رمانبه‌رێتیه.. پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت هه‌رکه‌س ههمانهت نه پارێزێت دینی نیه بێ دینه! (لاَ دِينَ لِمَنْ لاَ أَمَانَةَ لَهُ)( البيهقي: شعب الإيمان (5047) عن عائشة، وعبد الرزاق: المصنف 11/157، والطبراني: المعجم الكبير 7/284) ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بدرێت به‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مانه‌ت پارێزن نه‌ك ده‌ست پیس دروزن دزن، جارێکیان ئه‌بو زهری غیفاری ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت داوی به‌ر پرسێتی کرد له پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووی نایده‌ین به تۆ چونکه ئه‌وه ئه‌مانه‌ته تۆش که‌سێکی لاوازیت! (أبو ذَرٍّ عندما طلب من الرسول أن يستعمله رفض ذلك، وقال له: "إِنَّكَ ضَعِيفٌ وَإِنَّهَا أَمَانَةُ")(مسلم: كتاب الإمارة، باب كراهة الإمارة بغير ضرورة (1825) عن أبي ذَرٍّ ، والحاكم (7119)، وقال: هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه. والطيالسي (481).) پیاوی جوامێر ئازا نه‌بێت ئهمانهتناتونێت بپارێزێت خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت(إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنْسَانُ [الأحزاب: 72].) ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
چواره‌م:په‌یمان و وه‌فا (الوفاء) وه‌فا په‌یمان خاڵێکی سه‌ره‌کیه بۆ مرۆڤی موسڵمان چونکه هه‌رکه‌س وه‌فا په‌یمانی خۆی نه پارێزێت ئه‌وه به‌ر توڕه‌ی خوای گه‌وره ده‌که‌وێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آَدَمَ مِنْ قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا [طه: 115]) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێت) که‌چی بیری چوو،
ته‌نانه‌ت په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ دینی خوای گه‌وره ده‌بێت به وه‌فابین به‌رانبه‌ر به په‌یمان به‌ڵێنه‌که‌مان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولاً [الإسرا‌ء: 34) وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ [النحل: 91]) به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه...
وه خوای موته‌عال ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت که بهوفا په‌یمان شکێن نین (وَمَا وَجَدْنَا لأَكْثَرِهِمْ مِنْ عَهْدٍ وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ[الأعراف: 102].) به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت که په‌یمان شکێن نه‌بن و به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان به‌ده‌رچوو له ئاینی خوا ده‌ستکه‌وت.
پێنجه‌م: جوان گوفتار (أدب الحديث) ئه‌و که‌سانه‌ی که جوان گوفتارو قسه شیرین ئه‌توانن خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نن ئه‌وه نیعمه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه که بخشیویهتی پێ، ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه لێی تێبگه‌ین ووتار بێژی قسه کردن شههوته ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌بر خاتری خوای گه‌ره کاری پێ نه‌کات ئه‌وا سه‌رگه‌ردان سه‌ر لێ‌شێوا ده‌بێت وه خوای گه‌وره باسی گوفتار جوان مان بۆ ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی که نیعمه‌تێکه خوای گه‌وره داویه‌تی ده‌بێت بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره‌ی پێ بکات (الرَّحْمَنُ (1) عَلَّمَ الْقُرْآنَ (2) خَلَقَ الإِنْسَانَ (3) عَلَّمَهُ الْبَيَانَ [الرحمن: 1-4].) خوای میهره‌بان، کانگای سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت ،قورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا ) ،هه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه،هه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه وه یه‌کێك له نیشانه‌کانی پابه‌ند بوون به دینه وه ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) فێرمان ده‌کات .. خه‌ڵکی پابه‌ند نابن تا دڵیان پابه‌ند نه‌بێت به دینی خواوه وه دڵیش پابه‌ند نابێت تا زمان قسه‌کردنی پابه‌ند نه‌بن به دینی خواوه ("لا يَسْتَقِيمُ إِيمَانُ عَبْدٍ حَتَّى يَسْتَقِيمَ قَلْبُهُ، وَلا يَسْتَقِيمُ قَلْبُهُ حَتَّى يَسْتَقِيمَ لِسَانُهُ)( أحمد (13071) عن أنس بن مالك ، وقال شعيب الأرناءوط: إسناده ضعيف. والبيهقي: شعب الإيمان (8)، ومسند الشهاب القضاعي (827).) موسڵمان ده‌بێت ڕێگر بێت له قسه‌ی ناشرین ڕابواردن به خه‌ڵکی دیکه وه‌ك خوای خوه‌ره فێرمان ده‌کات ده‌فه‌رموێت(وَإِذَا سَمِعُواْ ٱللَّغۡوَ أَعۡرَضُواْ عَنۡهُ وَقَالُواْ لَنَآ أَعۡمَـٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَـٰلُكُمۡ سَلَـٰمٌ عَلَيۡكُمۡ لَا نَبۡتَغِى ٱلۡجَـٰهِلِينَ [القصص: 55]) ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها زیاتر بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه خوای گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت (وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلامًا[الفرقان: 63].) به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن). له وه‌سفی و پێناسه‌ی ئیمانداران خوای گه‌وره ئاوا باسیان ده‌کات (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2) وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ [المؤمنون: 1-3].) به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون،ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه،ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...