بەکارھێنەر:Ahmadnajar 27
ڕواڵەت
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕخاڵ نیم ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن گەر لە برسان و لەبەر بێبەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن من له زەنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە لەتلەتم کەن، بمکوژن ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن