بەکارھێنەر:Ahmad B Ali
مەلا سعدالله ی ماویلی
زانای گەورەی کورد مەلا سعدالله ی ماویلی دیاربەکری لە دایک بووە لە گوندی ماویلیان لە ناوچەی دیانا سەر بەقەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر ، لە حوجرە و خوێندنگە ئاینیەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خوێندویەتی تاوەکو مۆڵەتی زانستی وەرگرتوە و کراوە بە مودەڕیس و وانەبێژی سوڵتان موحەممەد پاشای ڕواندزی لە ڕواندز ، پاشان گەڕاوەتەوە گوندەکەی خۆی ماویلیان لەوێ خەریکی پێگەیاندنی خوێندکاران بووە و خوێندکاران لە چەندان شوێنەوە هاتونەتە خزمەتی بۆ خوێندن و وەرگرتنی زانست و زانیاری ، هەر لە گوندی ماویلیان ماوەتەوە تا لە ساڵی 1789 ز کاتێ ناپلێۆن پۆناپارتی فەڕەنسی میسڕ داگیر دەکا و چاپخانەی تێدا دادەمەزرێنێ ، جا لەو کاتەدا دەبێت مشتومڕ و ڕاجیایی پەیدا دەبی لە نێو زانایانی ئاینی ئەو سەردەمە دەربارەی ئەوەی کە ئایا دروستە قوڕئانی پیرۆز بە مەطبەعە چاپ بکرێ یان درووست نیە ، وەکاتێک ئەو مشتومڕە و ڕا جیاییە گەورە دەبێت سوڵتانی عوسمانی سەلیمی سێیەم وەفدێک دەنێرێت بۆ گوندی ماویلیان و عەللامەی ماویلی بانگهێشت دەکات بۆ پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی (ئیستەنبۆڵ )بۆ ئەوەی فەتوای ئەوەیان بۆ بدات ئایا دروستە قۆڕئان چاپ بکرێت یان دروست نی، وە کاتێک دەگاتە ئەوێ و دادەنیشن لە گەڵ زانایانی ئەوێ مەلا سعد الله ی ماویلی فەتوای ئەوەیان بۆ ئەدا کە بەڵێ دروستە قوڕئان چاپبکرێ بە مەطبەعە بەڵام بە مەرجی ئەوەی کە دەبێ زانایانی شارەزا لە قوڕئانی پیرۆز سەرپەرشتی لە چاپدانەکەی بکەن و پێداچونەوەی بۆ بکەن ، هەر بۆیە سوڵتانی عوسمانی عەللامەی ماویلی ڕا دەسپێرێ بۆ ئەوەی بچێتە میسڕ سەرپەرشتی لە چاپدانی قوڕئانی پیرۆز بکات ، زانای ماویلی هەر لە میسڕ دەمێنێتەوە تاکو لەوێش کۆچی دوایی دەکات لە ساڵی 1831 ز .
بەرهەمەکانی زانای ماویلی :
1-الرسالة الفتحية في بیان المراتب الجلية دایناوە بە فەرمانی سوڵتان مەحمودخانی دووەم .
2-حاشیة علی كتاب سعد الله الصغير علی العوامل الجرجاني .
3-رسالة في اثبات الواجب.