ڕۆبۆتی کۆمەڵایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە Social robotەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆبۆتێکی کۆمەڵایەتی.

ڕۆبۆتی کۆمەڵایەتی ڕۆبۆتێکی ئۆتۆماتیکییە کە پەیوەندی لەگەل مرۆڤەکان و ئامێر و ئامرازە فیزیکییەکانی تر دەکات بە ناسینەوە و شوێنکەوتنی ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو یاسایانەشی بە ڕۆبۆتەکەوە پەیوەیست کراون و پێیەوە کۆدڕێژ کراوە، وەک ڕۆبۆتەکانی تر، ڕۆبۆتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەییەکی فیزیکی بەرجەستە کراون (بۆ جیاکردنەوەی بەرجەستەکردن: نموونە ڕۆبۆتە ئۆنلاینەکانی سەر شاشەی کۆمپیوتەر و کارەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشێوەییەکی فیزیکی بەردەست نییە و بەرجەستە نەکراون، بەم شێوەیە لەیەک جیا دەکرێنەوە) ھەنێک لە ڕۆبۆتە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ شاشەیەک دیزایین کراون کە تیایدا "سەر" یان "ڕووخسار"ی ڕۆبۆتەکە نیشان دەدات و بەم شێوەیە پەیوەندی لەگەڵ بەکارھێنەرانی دەبەستێت، لەم حاڵەتانەدا، بارودۆخی ڕۆبۆتی کۆمەڵایەتی پشت بە شێوەکەی "جەستە"ی دەبەستێت ئەگەر لاشەکە ھەنێک لە تواناکانی ھەستپێکردن (سێنسۆر) و بزوێنەری ھەبوو، ئەوا سیستمەکە دەتوانرێت وەک ڕۆبۆت پێناسە بکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]