کۆڕەک (چیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Korek Mt In Erbil.jpg
بەرزایی٢١٢٧
شوێن
شوێنباشووری کوردستان،پارێزگای هەولێر،شاری سۆران)
تەلەفریکی کۆڕەک
دیمەنی ڕێستورانتێک لەسەر چیاکە

چیای کۆڕەک هەروەها کووڕەک بە (ئینگلیزی : Korek Mount) یەکێکی لە چیا گرینگەکانی باشووری کوردستان کە ٥٣ کیلۆمەتری هەوایی لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووره. ئەو گرینگیه زۆرتر دەگەڕێتەوە سەر ئەو ڕوانینگە ئاسمانیەی کە لەسەری بینا نراوە. لە ساڵی ١٩٧٣ ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر ئەمری درووست کردنی ڕوانینگەی ئاسمانی هەولێری لەسەر ئەو چیایه دا، ڕوانینگەی ئاسمانی هەولێر ڕوانیگەیەکی ئاسمانیه کە لە سێ تێلێسکۆپ پێک هاتوە

لە سەرەتای هەشتاکان نزیکەی ٤٠٠ کەس بە نوێنەری لە Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis بۆ دروست کردنی سێ تێلێسکۆپەکە کاریان کردوە، لە کۆتای ١٩٨٣ هەرچەندە ناوچەکە نزیک لە ناوچەی شەری بوو بەلام ئەوان تێلێسکۆپە بچووکەکەیان تاقی کردەوە، هەروەها شوێنەکە وەکوو ناوچەیەکی شەڕی داخرا. ٤٠٠ کەس لە ١٠ وڵات کاریان تێدا دەکرد، هەرکاتێ کرێکارەکان لە زستان دا چووبان بۆ پشووی هەینی بنکە دەبوا ڕێوشوێنی ئەمنی و چاودێری باشی بگرتبا بەر و ئەوان بە فرۆکە ڕۆیشتبان ئەوەش بە هۆی ئەوەی بەفر ڕێگاکانی دادەخست. بە هۆی شەر ئەو ڕوانینگەیە هەرگیز تەواو نەبوو، وڵاتی ئێران لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق دا و هەروەها ئەمریکاش لە شەرێ کەنداو دا بە مووشەک ئەو ڕوانینگەیان پێکاو تێکیان دا.


سەرچاوە[دەستکاری]

چیای کۆڕەک - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر