ژمارەزانی
ڕواڵەت
(لە ژمارەناسیەوە ڕەوانە کراوە)
ژمارەزانی بریتییە لە بەکارھێنانی ژمارەکان بۆ لێکدانەوەی خوو و ڕەوشتی کەسێ یا بۆ فاڵگرتنەوە و پێشبینیکردنی داھاتوو.[١] باوەڕێکی زڕزانستییە بە ھەبوونی پەیوەندییەکی مەعنەوی و عیرفانی لە نێوان ژمارەیەک و ڕووداوێکی ڕێکەوتوودا.[٢]
لە ژمارەزانیی مۆدێرندا، بە بەکارھێنانی شێوازێک لە چەشنی ئەلفوبێی یۆنانی و عیبری (کە تێیدا ھەر پیتێک ژمارەیەکیش نوێنەرایەتی دەکا) کۆمەڵێ ڕەقەم و ژمارە لەپاڵ ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوونی کەسی پرسیارکەر دەدرێ و، لەوەوە سروشتی ڕاستەقینەی و ئەوەی کە لە داھاتوودا چی چاوەڕوانیەتی، دەسنیشان دەکرێ.[١]
بنەڕەتی تیۆرییەکەی پشتەوەی ژمارەزانی لەسەر ئەندێشەکانی فیساگۆرسییەکانەوە دانراوە. ئەوان پیان وا بوو کە دەکرێ ھەموو شتێ بە ژمارە دەرببڕدرێ، چونکە ھەموو شت شیاوی داشکاندنەوەیە بە ژمارە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «numerology | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Numerology»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ژمارەزانی تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |