ژەھر
ڕواڵەت
(لە ژارەوە ڕەوانە کراوە)

ژەھر یان ژار لە زانستی زیندەوەرزانیدا بریتییە لە ھەندێک جۆری ماددە کە توانای ئازاردان و زیان گەیاندنی ھەیە، یاخود نەخۆشخستن یانیش کوشتن. ژەھرەکان لە ڕێگەی ھەڵمژین یان دەست لێدان یان خواردنیان کاریگەری خۆیان دەنوێنن.
ئەو زانستەی کە لە ژەھر و کاریگەری و ڕێگەچارەکانی دەکۆڵێتەوە پێی دەوترێت زانستی ژەھرەکان، ھەر ماددەیەکیش سیفەتی ژەھری ھەبێت بە "ژەھراوی" ناوی دەبرێت.
ژەھرەکان لە کۆنەوە بەکارھاتوون و بە ڕێگەی جۆراوجۆر دروست کراون کۆنترینیان لە ڕێگەی دەرکردنی ژەھری مار بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا ژەھر لە تاقیگەکاندا بەھۆی ماددەی کیمیایی جیاوازەوە دروست دەکرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاوازیش بەکاردەھێنرێن.
- بۆقی ژەهراوی
- قارچکی ژەهراوی
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ژەھر تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |