ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/دەستکاریکردن

Part of Wikipedia's directories and indexes.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 یارمەتی <  پدکەکان <  دەستکاریکردن

دەستکاریکردنی پدک

داڕێژە:پدکی ویکیپیدیا

چۆن پەڕەیەک دەستکاری بکەم؟

بۆ دەستکاریکردنی یەکجاریی ھەموو پەڕەکە، کرتە لە «دەستکاری» لە سەرووی پەڕەکەدا بکە. بۆ دەستکاریکردنی بەشێک بە تەنیا، کرتە لەسەر بەستەری «دەستکاری» لە لای چەپەوەی سەردێرەکەی بکە. بۆ دەستکاری لە ویکیپیدیادا جۆرێ زمانی نیشانەکردنی (بە ئینگلیزی: Markup Language) تایبەت بەکار دێ کە ناوی ویکیتێکستە (بە ئینگلیزی: wikitext).

چۆن بەستەر دروست بکەم؟

بەست یان بەستەر وشە یان وشەگەلێکن کە کە دەخرێنە نێو دوو دانە کەوانەی سەرەتا و کۆتایی وەک [[]] ھەروەھا ئیمکانی ئەمەش ھەیە کە دەقی پیشاندراو بۆ بەستەکە لەگەڵ خودی بەستەرەکەوە جیاواز بن.

[[ناوی پەڕە]] نموونە: [[کوردستان]]
[[ناوی پەڕە]]ی سەرەتا -- ئەو پاشگرانەی کە بێ بۆشایی دوای کەوانەی کۆتاییی دەنووسرێن وەکوو بەشێک لە بەستەکە نیشان دەدرێن. لەگەڵ ئەمەش باشترە شێوازی خوارەوە بەکار بێنین.
[[ناوی پەڕە|دەق بۆ نیشاندان]] -- بەم شێوازە ناوێک کە بۆ بەستەکە نیشان دەدرێت جیاوازە لە خودی بەستەرەکە. نموونە: [[کورد|کوردی]]
[[ناوی پەڕە (بەشی نھێنی)|ناوی پەڕە]] -- لەگەڵ ئەم ڕێچکەیە دەتوانن بەشێک لە بەستەکە بخەنە نێو کەوانەوە تا نیشان نەدرێت، ھەروەھا بەکارھێنانی بنھێڵ «_» کە لە ناونیشانەکانا دەردەکەون پێویست نییە و دەتوانن بۆشایی « » بەکاربێنن.

چۆن ناوی پەڕەیەک بگۆڕم؟

ئەو ئەندامانەی کە پێشینەی چەند دەستکارییەکیان ھەبێت دەتوانن ناوی پەڕەکان بگوازنەوە، بە کرتە کردن لە بەستەری گواستنەوە لە سەرووی پەڕەکە؛ وەھا لە پەڕەی پێشوودا ڕەوانەکەرێ بۆ پەڕەی نوێ دروست دەبێ و ناوەڕۆک و مێژوو پەڕەکە ژی دەگوازرێنەوە بۆ پەڕەی نوێ و پارێزراو دەبن. لەگەڵ ئەمانە ئەگەر پەڕەی نوێ بوونی ھەبێ باشترە لەگەڵ بەڕێوەبەرێک ڕاوێژ بکەن بۆ گواستنەوە یان مێژووی پەڕەکە ڕەچاو نەکەیت و ناوەڕۆکی پەڕە کۆنەکە ڕوونووس بکەیتە پەڕەی نوێ.

چۆن پەڕەیەک ڕەوانە بکەم بۆ پەڕەیەکی تر؟

لەسەر بەستەری «دەستکاری» کرتە بکە. پەڕەکە ھەمووی بسڕەوە و ئەم دەستەواژەی ژێرەوە زیاد بکە:

#ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]]

قەبارەی وتارێکی باش دەبێ چەند بێ؟

وتارێکی باش دەبێ زانیارییەکی تێروتەسەل و پەرەپێدراو بخاتە بەردەستی خوێنەر. بەڵام درێژبوونەوەی لەحەدبەدەری وتاریش، ھەم لە کاتی خوێندنەوە و ھەم لە کاتی دەستکاریکردن گێچەڵ دروست دەکا. باشترە وتارەکان کەمتر لە ٥٠٠٠ وشە بن.[ژێدەر پێویستە]

چۆن بزانم کە کەسانی تر چ گۆڕانکارییەکیان لە پەڕەکەدا کردووە؟

نەرمامێری ویکیپیدیا دەتوانێ پێرستێک لە جیاوازییەکانی نێوان دوو وەشان (چ لە نێوان دوو وەشانی لەدوای یەک یان وەشانی ھەنووکە و وەشانێکی کۆن) دابین بکات. ئەم پێرستە بە شێوازی دوو ئەستوون دەردەکەوێ کە ھەر کامەیان یەک وەشان نیشان دەدات و جیاوازییەکان بە ڕەنگێکی جودا ڕووناک دەبێتەوە. بۆ بینینی جیاوازییەکان دەتوانی لە پەڕەی «دوایین گۆڕانکارییەکان»دا کرتە لە بەستەری «جیاوازی» بکەی. ھەروەھا لە پەڕەی وتارەکە خۆیدا سەرەتا کرتە لە «مێژوو» پاشان لە «ئێستا» یان «پێشوو» بکە.

چۆن دەتوانم وێنە بەکار بێنم؟

تەنیا پێویستە لە نێوان دوو کەوانەدا سەرەتا کلیلوشەی «image»، پاشان دووخاڵ و لە کۆتاییشدا ناوی وێنەکە بنووسی (وەک: [[image:Kurdistan.png]])

بۆ بارکردنی وێنەکانی خۆت سەردانی پەڕەی تایبەت بە بارکردن بکە.

چۆن بۆ وێنەکان شرۆڤە بنووسم؟

بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی بەکارھێنانی [[image:example.jpg]]دا ڕوونکردنەوەکە دوای ناوی وێنەکە و دوای «|» دەنووسین. واتە [[image:example.jpg1|ڕوونکردەوە]]