وتووێژی پەڕگە:KurdistanProvince.png

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ دێولانی تیا نییه؟--Aza ٠٧:٤٠, ١ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس کاک ئازا، باش بوو وتت. ئەو زانیاری و نەخشانە سەرچاوەی من بوون ھی ساڵی ٢٠٠٦ن. دێگولان ساڵی ٢٠٠٧ جیا بووەتەوە. ئەمڕۆ زۆر گەڕام لە ئەنتەرنێتدا و سەرنجی ئەو سایتانەم دا کە نەخشە و زانیاریی جوگرافی بڵاو دەکەنەوە. یان دەیتاکانیان کۆنن یان ئەو وردبینییە پێویستەیان نییە. وتم با خۆمان بە یارمەتیی کۆمەڵگای ویکیپیدیا و زانیاریی شارەزایان پرۆژەیەکی شیاوی ناوی بەرزی کوردستان دەست پێبکەین. ھەر لە سەرەتاوە خۆمان دەیتابەیسێکی باش و سەرانسەر کوردی دروست بکەین. ھەر برادەرێک ئەو ناوچەیە کە بە باشی دەیناسێ ئامادەی دەکات و لە ماڵپەڕێکی تایبەت کە دایدەمزرێنین کۆیان دەکەینەوە. بەرھەمەکانیشمان بە شێوەی نەخشەی ڤێکتۆری و خشتەی ئێکسێڵ بڵاوی دەکەینەوە. من ئێستا زۆربەی زانیارییەکانی ناوەچەی مەریوان و سەوڵاوام بە خشتە و نەخشە ئامادە کردووە (ھێشتا بڵاوم نەکردوونەتەوە). بە یارمەتیی جانابتان و بەکارھێنەرانی دیکە ئەوا با ھەر لە ویکیپیدیای کوردییەوە «بایت»ی بناغەی پرۆژەکە دابنێین. سوپاس --ئاسۆ ٢١:٢١, ٢ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

زۆر باش دەبێ. بەڵام بەداخەوە من ناتوانم لەو بابەتەدا ئەوەندە یاریدەر بم! چونکە زۆر ناوچەکانی کوردستان نەگەڕاوم و ئاشنای شار و گوندەکان نیم.--78.39.225.122 ١٠:٣٩, ٣ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)