بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەریاد فازیل عومەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فەریاد فازیلەوە ڕەوانە کراوە)
فەریاد فازیل عومەر
لەدایکبوون١١ی ئەیلوولی ١٩٥٠
پیشەئەکادیمیکار، زمانناس
نەتەوەکورد
ڕەگەزنامەئەڵمان
شوێنی بڕوانامەبەغداد، عێراق
بواری کارکردنئەکادیمیا، زمانزانین
کارە دیارەکانفەرهەنگی کوردی - ئەڵمانی، ڕێزمانی کوردی بە ئەڵمانی، فەرهەنگی ئەڵمانی کوردی.
خەڵاتە دیارەکانخاچەخەڵاتی سەرۆکی ئەڵمانیا
ماڵپەڕی فەرمی
www.ifkurds.de

فەریاد فازیل عومەر (١١ی ئەیلوولی ١٩٥٠[ژێدەر پێویستە]) ئەکادیمیکار، نووسەر و زمانناسی کوردە و دامەزرێنەری ئینستیتووتی خوێندنی کوردیە لە بەرلین. بەکالۆریۆسی لە زمانە ئێرانیەکان لە بەغدا بەدەست هێناوە و هەروەها دکتۆرا لە زمانی کوردیدا و تا ساڵی ١٩٧٨ لە زانکۆی سلێمانی وانەبێژ بووە[ژێدەر پێویستە]. هەر لەو ساڵەدا دەچێتە بەرلین بۆ توێژینەوە لە زمانی کوردیدا و لەوێش دەمێنێتەوە.[١] لە ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ سەرۆکی ڕێکخراوی "کۆمەڵگای خەڵکانی هەڕەشەلێکراو" بووە.[٢]

لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا خەڵاتی سەرۆکی ئەڵمانیای پێ بەخشراوە و لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەدا سیناتۆر گۆتە دەڵێت "ئەم خەڵاتە ڕێز لە پابەندبوونە ماندوونەناس و بەرفراوانەکانتان دەگرێتەوە وەک پێشەنگێک لە لێکۆڵینەوە و فێرکردنی زمان و کولتوور و مێژووی کوردی لە ئەڵمانیا، هەروەها خزمەتە ناوازەکانتان وەک پردێک لە نێوان کولتووری ئەڵمانی و کوردیدا."[٢] پاش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لەلایەن زانکۆی سەلاحەدینەوە دکتۆرای فەخری پێ بەخشراوە.[٣]

دانراوەکانی

[دەستکاری]
  • فەرهەنگی کوردی ئەڵمانی[٤]
  • ڕێزمانی کوردی بە ئەڵمانی
  • وەرگێڕانی مەم و زین[٥]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «German Federal Order of Merit for Feryad Fazil Omar». www.fu-berlin.de (بە ئینگلیزی). ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Literary Scholar and Linguistics Specialist Feryad Fazil Omar Receives Order of Merit». www.fu-berlin.de (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «بەخشینی بروانامەی دکتۆرای فەخری بە د. فەریاد فازل | راستەوخۆ سەنتەری رۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین/ بەخشینی بروانامەی دکتۆرای فەخری بە د. فەریاد فازل کاری میدییی قوتابیانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئاداب | By ‎Salahaddin University Erbil‎ | Facebook». www.facebook.com. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Feryad Fazil Omar: books, biography, latest update». Amazon.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «„Mem u Zîn - Ein klassisches kurdisches Epos aus dem 17." (Omar, Feryad Fazil) – Buch neu kaufen – A02leWh201ZZ1». www.booklooker.de (بە ئەڵمانی). لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.