مەتەڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''مەتەڵ''' (بە ئینگلیسی: ، بە عەرەبی: ) بە واتای گرێ کوێرە و ئەستەمە و ئاماژە بە وتەیەکی ھۆنراو دەکا کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیری مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ.
'''مەتەڵ''' (بە ئینگلیسی: Riddle ، بە عەرەبی:لغز ) بە واتای گرێ کوێرە و ئەستەمە و ئاماژە بە وتەیەکی ھۆنراو دەکا کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیری مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ.
==لێکدانەوەی مەتەڵ==
==لێکدانەوەی مەتەڵ==
لێکدانەوەی مەتەڵ زۆر شتی نادیار و شاراوەمان بۆ دەردەخات؛ جگە لەوەی ڕادەی بیرتیژی، ژیری و وریایی نەتەوەییمان بۆ دەردەخات، زۆر زاراوە و وشەی تایبەتی ئەو زمانەش لە تیاچوون دەپارێزێت . لە زمانی کوردیدا بە ھۆی فرەدیالێکتیکی و زاراوەی جۆراوجۆر، ھەر ناوچەیەک مەتەڵی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند بوونی مەتەڵەکان.
لێکدانەوەی مەتەڵ زۆر شتی نادیار و شاراوەمان بۆ دەردەخات؛ جگە لەوەی ڕادەی بیرتیژی، ژیری و وریایی نەتەوەییمان بۆ دەردەخات، زۆر زاراوە و وشەی تایبەتی ئەو زمانەش لە تیاچوون دەپارێزێت . لە زمانی کوردیدا بە ھۆی فرەدیالێکتیکی و زاراوەی جۆراوجۆر، ھەر ناوچەیەک مەتەڵی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند بوونی مەتەڵەکان.
ھێڵی ٥١: ھێڵی ٥١:
==پۆلێن کردنی مه‌ته‌ڵ به‌ پێی بابه‌ت==
==پۆلێن کردنی مه‌ته‌ڵ به‌ پێی بابه‌ت==
=== ئایینی===
=== ئایینی===
*«پێنج فەرزی بێ بیسمیلا» (بانگ)
===سروشت و ژینگه‌===
*«بیگری مشتێکە، بەری دەی دەشتێکە» (نەوس)
=== ئه‌ندامه‌کانی له‌ش===
*« خۆی فەڕزە، نییەتی سونەت» (غوسڵ)
===جل و به‌رگ===
*«خۆی سونەتە، نییەتی فەرز» (دەسنوێژی مەییەت)
===که‌ل و په‌ل===
*«بیبینی لە بەری ناکەی، لە بەری بکەی نابینی» (کفن)
===ئامێر و که‌ره‌سته‌===
===سروشت و ژینگە===
*«دەڕوا پێی نییە، دەخورێ گۆشتی نییە» (ئاو)
*«سەری سپییە و مووی نییە، ھەڵدەپەڕێ و پیی نییە» (تەرزە)

=== ئەندامەکانی لەش===
*«بانێکە و ھەیوانێکە، چوار بزنەو شوانێکە» (پەنجەی دەست)
===کەل و پەل===
*«ئاغای شەو، خانمی ڕۆژ» (گەسک)
*«لایێ کوورەیە، لایێ کڕێوە» (یەخەچاڵ/ سەلاجە)
*«کلکی دارە، ملی خوارە، دەمی ھارە» (داس)
===ئامێر و کەرەستە===
*«کارت پێ بێفڕەی دەدەی، کارت پێ نەبێ ھەڵیدەگری» (تۆڕی ڕاوەماسی )
*«ھەتا بایدەی، قورستر دەبێ» (تەشی)
*«ھەموو زمانێ دەزانێ» (قەڵەم)
*«سێ یاریزان، دوانزە سەیرکەر» (کاتژمێر)
===خۆراک===
===خۆراک===
*«ناوی شارێکە، لە سەر دارێکە» (پرتەقاڵ)
===ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی===
*«سەری دەبڕی و بۆی دەگری» (پیاز)
===بیرکاری===
*«بە ساقی مەلا، بە شکاوی حاجی» (ھێلکە)
===ئاژەڵ و بەرھەمی ئاژەڵی===
*«ئەخوێنێ بولبول نییە، مەلە ئەکا ماسی نییە، ھەڵدەبەزێ کەروێشک نییە» (بۆق)
===بیرو ھۆش===
*«دە لە دەیان دەرێنی، دەمێنێتەوە دە» (دەسکێش و پەنجەکانی ھەردوو دەست)
===و...===
===و...===
*«تا لێی زیاد بێ، کەم دەکا» (تەمەن)
==جوانکاری له‌ مه‌ته‌ڵدا==
*«بەڕۆژ لە گەڵتا دەڕوا، بە شەو دادەنیشێ» (سێبەر)
==سه‌رچاوه‌==
==جوانکاری لە مەتەڵدا==
کتێبی[[ مه‌ته‌ڵ و موعه‌مما]] - ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی
له‌ مه‌ته‌ڵدا جۆره‌کانی هونه‌ری زمان پاراوی و جوانکاری به‌دی ده‌کرێت، وه‌ک: خوازه‌، چواندن، کینایه‌، دژیه‌کی، تێهه‌ڵکێش، تیل نیشان، کورته‌ و... . زۆربه‌ی زۆری مه‌ته‌ڵه‌کان کێش و سه‌روادارن و بڕگه‌یین، یان به‌ شێوه‌ی په‌خشانێکی ڕازاوه‌ و هۆنراون.

''باوای چه‌فت و چێڵ، دایه‌ی سه‌رپانه‌/ کوڕیان شیرینه‌و کوڕه‌زا دێوانه‌''
* باوای چه‌فت و چێڵ: <sub>خواستن له‌ دارمێو</sub>
**دایه‌ی سه‌رپانه‌: خواستن له‌ گه‌ڵا
***کوڕیان شیرینه‌: خواستن له‌ ترێ
****کوڕه‌زا دێوانه‌: خواستن له‌ مه‌ی
==سەرچاوە==
کتێبی[[ مەتەڵ و موعەمما]] - ئیبراھیم ئەحمەدی





وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:١١، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

مەتەڵ (بە ئینگلیسی: Riddle ، بە عەرەبی:لغز ) بە واتای گرێ کوێرە و ئەستەمە و ئاماژە بە وتەیەکی ھۆنراو دەکا کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیری مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ.

لێکدانەوەی مەتەڵ

لێکدانەوەی مەتەڵ زۆر شتی نادیار و شاراوەمان بۆ دەردەخات؛ جگە لەوەی ڕادەی بیرتیژی، ژیری و وریایی نەتەوەییمان بۆ دەردەخات، زۆر زاراوە و وشەی تایبەتی ئەو زمانەش لە تیاچوون دەپارێزێت . لە زمانی کوردیدا بە ھۆی فرەدیالێکتیکی و زاراوەی جۆراوجۆر، ھەر ناوچەیەک مەتەڵی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند بوونی مەتەڵەکان.

فرەدیالێکتیکی

  • کرمانجی باکوور:

«دەسرۆکەکا گول گولی، تژی سێڤێت سۆر کری» (ئاسمان و ئەستێرە) «چار برایە، جا دیارە، یەکی گەرمە، یەکی سارە، یەکی بارە» ( ھاڤین، زڤسان، بەھار، پاییز)

  • کرمانجی ناوەڕاست:

«حەوزە قووڵە، دەوری تووڵە» (چاو)

  • کەلھوڕی:

«ئەگەر فام دیر فامد لە ھۆزە، کام لەی مەلیلە، وەھار وەشیرە» ( شەمشەمە کوێرە)

  • گۆران:

«نانوو شەوێ رۆنە بڕیو، پانزە ڕوێ جا وریۆ» (مانگ) و...

جۆرەکانی مەتەڵ

  • زۆرێک لە مەتەڵەکان زەینی بێ وێنەی خەڵک دروستیان کردووە، لە سەرەتادا زۆر سەرسووڕھێنەر و دوور لە زەینن، جاری واھەیە وشەیەک بۆ سەرلێشێوانە و مرۆڤ بە ھەڵەدا دەبات و لە وەڵامی دروستی مەتەڵەکە دووری دەخاتەوە وەک:

« ملی ھەیە و سەری نییە، باسکی ھەیە و دەستی نییە» (کراس)

  • جاری وایە بڕێ لە وشەکان بۆ ئاھەنگین کردنی و ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە دێن و ھیچ مانایەکیان نییە وەک:

« ھەلاران و مەلاران، ھێلکە دەکەن لە داران، بۆ فەقیر و ھەژاران» دوو وشەی ھەلاران و مەلاران بۆ ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە ھاتوون

  • زۆرێک لە مەتەڵەکان بۆ بەر لە ئیسلام دەگەڕێنەوە و لە گەڵ پەندی پێشینیاندا کۆنترین دەقی پەخشانی کوردی پێک دەھێنن، وەک:
    • «ڕەقە بە ڕەق دەکەوێ، سوورە بە نەرمی دەکەوێ» (ئەستێ و پووش)
    • «چوومە سەر بەردێ، ڕوانیم لە زەردێ، دارێ بە چەپۆک، بەر بوو لە بەردێ» (ئاشی ئاو)
    • «زەوی لافاوە، شارێک لە سەر ئاوە، ھەموو زیندەوەرێکی لە ناوە» (گەمیەکەی نووح)
  • بەشێک لە مەتەڵەکان بابەتی ئیسلامییان تێدایە و سەر بە سەردەمی ئیسلامین وەک:
    • «پیاوێ نوێژی ئەکرد، سڵام لای ڕاستی داوە نوێژەکەی بەتاڵ بوو، سڵام لای چەپی داوە تەڵاقی کەوت، سەری ھەڵبڕی ڕۆژووەکەی شکا»
  • بەشێک لە مەتەڵەکان دەچێتەوە سەر ئامێر و کەرەستەی نوێی ئەمڕۆ، وەک:

«ئەوە چییە بەرزی ئەکەیتەو یەک پای ھەیە، دای ئەنی سێ پای ھەیە» (فەرخون)

  • بڕێک لە مەتەڵەکان گاڵتە و گەپ و پێکەنینیان تێدایە و ھەندێکی تریان جنێو، قسەی تاڵ و ترش و جاری واشە بابەتی شیرین و خۆشی تێدایە، وەک:
    • «دەمی تاقە، چاوی زاقە» (کڵاو)
    • «سەری یەکە و بنی دوو، بە باو باپیرتا چوو» (شواڵ)
    • «بنی دەگڵی، قەدی دەکەرێ، سەر دەتوو، ئەگەر نەزانی چاوت دەرێ)» (کەنگر)
    • «بە شەوا قسرە و بە ڕۆژا ئاوس» (پێڵاو)
  • و...

سوودەکانی مەتەڵ

  • بۆ ھەڵسەنگاندنی ھۆش و وریایی
  • کێبەرکێ و کات بەسەر بردن
  • بەھێز بوونی بیر و ھۆش
  • پاراستنی وشەو زاراوەکان
  • لێکدانەوەی باری کۆمەڵناسی، ئابووری، مێژوویی، کەلتووری و ...
  • زانیاری لە مەڕ ژیان و ژیواری ڕابردووان
  • و...

پێکھاتەی مەتەڵ

مەتەڵ ڕستە یا دەستەواژەیەکی وەسف کراوە کە توخمی وەسف کراو بەشی بنەڕەتی پێکھاتەکە پێک دێنێ. لە ھەر مەتەڵێکدا لانیکەم بابەتێک ھەیە کە ئاشکرا وەسف دەکرێت(بابەت) و ھەواڵێک سەبارەت بەو بابەتە ئەدرێت( ھەواڵ) وەک:

  • «دارەکەی سەر تەجەرە، ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە» (خۆر) - ( دارەکەی سەر تەجەرە) بابەت و ( ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە) ھەواڵ.

بڕێ مەتەڵ دوو یا چەند بەشی وەسفییان ھەیە ، وەک:

  • «سەوزه‌ وەک خەیار، بەرزە و ەک چنار، ترشە وەک ھەنار» ( ڕێواس)

پۆلێن کردنی مه‌ته‌ڵ به‌ پێی بابه‌ت

ئایینی

  • «پێنج فەرزی بێ بیسمیلا» (بانگ)
  • «بیگری مشتێکە، بەری دەی دەشتێکە» (نەوس)
  • « خۆی فەڕزە، نییەتی سونەت» (غوسڵ)
  • «خۆی سونەتە، نییەتی فەرز» (دەسنوێژی مەییەت)
  • «بیبینی لە بەری ناکەی، لە بەری بکەی نابینی» (کفن)

سروشت و ژینگە

  • «دەڕوا پێی نییە، دەخورێ گۆشتی نییە» (ئاو)
  • «سەری سپییە و مووی نییە، ھەڵدەپەڕێ و پیی نییە» (تەرزە)

ئەندامەکانی لەش

  • «بانێکە و ھەیوانێکە، چوار بزنەو شوانێکە» (پەنجەی دەست)

کەل و پەل

  • «ئاغای شەو، خانمی ڕۆژ» (گەسک)
  • «لایێ کوورەیە، لایێ کڕێوە» (یەخەچاڵ/ سەلاجە)
  • «کلکی دارە، ملی خوارە، دەمی ھارە» (داس)

ئامێر و کەرەستە

  • «کارت پێ بێفڕەی دەدەی، کارت پێ نەبێ ھەڵیدەگری» (تۆڕی ڕاوەماسی )
  • «ھەتا بایدەی، قورستر دەبێ» (تەشی)
  • «ھەموو زمانێ دەزانێ» (قەڵەم)
  • «سێ یاریزان، دوانزە سەیرکەر» (کاتژمێر)

خۆراک

  • «ناوی شارێکە، لە سەر دارێکە» (پرتەقاڵ)
  • «سەری دەبڕی و بۆی دەگری» (پیاز)
  • «بە ساقی مەلا، بە شکاوی حاجی» (ھێلکە)

ئاژەڵ و بەرھەمی ئاژەڵی

  • «ئەخوێنێ بولبول نییە، مەلە ئەکا ماسی نییە، ھەڵدەبەزێ کەروێشک نییە» (بۆق)

بیرو ھۆش

  • «دە لە دەیان دەرێنی، دەمێنێتەوە دە» (دەسکێش و پەنجەکانی ھەردوو دەست)

و...

  • «تا لێی زیاد بێ، کەم دەکا» (تەمەن)
  • «بەڕۆژ لە گەڵتا دەڕوا، بە شەو دادەنیشێ» (سێبەر)

جوانکاری لە مەتەڵدا

له‌ مه‌ته‌ڵدا جۆره‌کانی هونه‌ری زمان پاراوی و جوانکاری به‌دی ده‌کرێت، وه‌ک: خوازه‌، چواندن، کینایه‌، دژیه‌کی، تێهه‌ڵکێش، تیل نیشان، کورته‌ و... . زۆربه‌ی زۆری مه‌ته‌ڵه‌کان کێش و سه‌روادارن و بڕگه‌یین، یان به‌ شێوه‌ی په‌خشانێکی ڕازاوه‌ و هۆنراون.

باوای چه‌فت و چێڵ، دایه‌ی سه‌رپانه‌/ کوڕیان شیرینه‌و کوڕه‌زا دێوانه‌

  • باوای چه‌فت و چێڵ: خواستن له‌ دارمێو
    • دایه‌ی سه‌رپانه‌: خواستن له‌ گه‌ڵا
      • کوڕیان شیرینه‌: خواستن له‌ ترێ
        • کوڕه‌زا دێوانه‌: خواستن له‌ مه‌ی

سەرچاوە

کتێبیمەتەڵ و موعەمما - ئیبراھیم ئەحمەدی