بیرگەی ھەر-خوێندنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیرگەی تەنیا-خوێندەنیەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆم

بیرگەی ھەر-خوێندنی یان ڕۆم (ROM, Read-only memory) کۆگەیەکە کە لە کۆمپیوتەرەکان و ئامێرە ئەلەکترۆنیکەکانی تردا بەکەڵکە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە دراوەکەی ناوی بەئاسانی ناگۆڕدرێ، بۆیە پێی ئەوترێ «ھەر-خوێندنی»، ھەر بەم بۆنەشەوە زیاتر بۆ بەشینەوەی پتەوامێر (firmware) بەکار ئەھێنرێ. مەبەست لە پتەوامێر ئەو نەرمامێرەیە کە زۆر لە نزیکەوە بە ڕەقامێرێکی تایبەتەوە گرێ درابێ و، ڕێی تێ نەچێ زووبەزوو نوێ و بەڕۆژ بکرێتەوە.

ڕۆم لە شێوەی پارچه‌یه‌کی بچووکدا لەسەر مادەربۆرد جێگیر ئەکرێت و لە لایەن ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنەری مادەربۆردەکەوە بەرھەم ئەھێنرێت و بەرنامەیەکی تیا ئەنووسرێت ناسراو بە بایۆس. بایۆس لە سه‌رەتای وەگەڕکەوتنی کۆمپیوته‌ردا تاقیکردنەوەی ڕەقامێرەکانی لە ئەستۆیە و لە ئامادەبوون و وەڵامدانەوەیان خۆی دڵنیا ئەکاتەوە و، ھاوکات ڕاپۆرتی کارەکەشی لەسەر پەردە (screen) چاپ ئەکات.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]