باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو
Jump to navigation
Jump to search
باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو یەکێکە لە پێناسەکانی زانین کە دەبێژێت بۆ ئەوەی کەسێک لەبارەی شتێکەوە بزانێت، پێویستە شتەکە دروست بێت، پێویستە باوەڕبکرێت کە دروستە، وە باوەڕەکە پێویستە پاساوی ھەبێت. بە زمانێکی تر، S دەزانێت کە وتەی P دروستە ئەگەر و تەنھا ئەگەر:
- P دروست بێت
- S باوەڕی ھەبێت کە P دروستە
- S لەو باوەڕەدا کە P دروستە دڵتێرکرابێتەوە (پاساوی بۆ ھێنرابێتەوە).