ھوگۆ (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروست کرد بە «{{Infobox film | name = Hugo | image = Hugo Poster.jpg | alt = <!see WP:ALT --> | caption = Theatrical release pos...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٩:١٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٥
Hugo | |
---|---|
دەرھێنەر | Martin Scorsese |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | John Logan |
لەسەر بنەمای | The Invention of Hugo Cabret لە لایەن Brian Selznick |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | Howard Shore |
وێنەگری سینەمایی | Robert Richardson |
مۆنتاژ | Thelma Schoonmaker |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٢٦ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٥٠-١٧٠ ملیۆن دۆلار million[٢] |
داھات | ١٨٥.٨ ملیۆن دۆلار[٣] |
ھوگۆ (ئینگلیزی: Hugo) فیلمێکی سێ دووریی ئەمریکییە. لە جۆری دراما و سەرکەشی، لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکراوەتەوە.
فیلمەکە لە ڕۆمانی داھێنانەکەی ھوگۆ کابرێتی (Brian Selznick) وەرگیراوە. فیلمەکە لەبارەی کوڕێکە کە بەتەنیا لە وێستگەی شەمەندەفەری پاریس دەژیێت لە ١٩٣٠یەکان و پیاوێک کە خاوەنی دووکانی فرۆشتنی یارییە لە وێستگەکەدا. دەرھێنەری فیلمەکە (Martin Scorsese)ە.[٤]
چیڕۆک
لە ١٩٣١، ھوگۆ کابرێت، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ لەگە باوکی دەژیێت، باوکی کەسێکی بێوەبووە، کەسێکی میھرەبانە و کاری دروستکردنی کاتژمێرە لە پاریس، باوکی ھوگۆ ئەو دەبات بۆ بینینی فیلمەکان، ئەو زۆر حەزی لە فیلمەکانی (Georges Méliès)ە. باوکی ھوگۆ لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەیەک دوسووتێت و دەمرێت. پاشان مامی دەیباتە لای خۆی، مامی کەسێکە بەردەوام خواردنەوە کحوولییەکان دەخواتەوە و بەرپرسە لە چاککردنەوەی کاتژمێرەکانی وێستگەی شەمەندەفەری (Gare Montparnasse). مامی فێری چۆنیەتیی ئاگاداربوونی کاتژمێرەکانی دەکات، دواتر مامی بزردەبێت. ھوگۆ لەنێوان دیوارەکانی وێسگەکە دەژیێت، کاتژمێرەکان چاکدەکاتەوە و بەردەوامیان پێدەدات، خۆراک دەدزێت و کار دەکات لەسەر ئەو پڕۆژەیەی کە گەورەترین ئاواتی باوکی بوو: چاککردنەوەی ئامێرێکی خۆبزوێنی شکاو - ئامێرەکە پیاوێکی میکانیکییە کە ئەرکەکەی نووسینە بە پێنووسێک، ھوگۆ پارچە میکانیکییەکان لە وێستگەکە دەدزێت بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. بەڵام لەلایەن پیاوێکی خاوەن دووکانی یارییەوە لە وێستگەکە دەگیرێت و پیاوەکە دەفتەرەکەی لێ وەردەگرێت کە زانیاری تێدایە لەبارەی ئامێرە خۆبزوێنەکەیەوە. ئامێرەکە بەشێکی بزربووە، کە کلیلێکە سەرەکەی لە شێوەی دڵە. ھوگۆ دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ئامێرەکە پەیامێکی پێیە لەلایەن باوکییەوە، ئەو بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکەی بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. دواتر ھوگۆ لەلایەن کچێکەوە یارمەتی دەدرێ بەناوی ئیزەبێل، کچەکە ھاوتەمەنیەتی و نەوەی خاوەنی دووکانی یارییەکەیە. ئەو ئیزەبێڵ ئاشنا دەکات بە فیلمەکان، کە پێشتر باپیری ھەرگیز ڕێی نەداوە بە بینیان. دواتر ھوگۆ کلیلەکە دەبینێتەوە کە لەلای ئیزەبێلە، و کاتێک ئەوان کلیلەکە بەکاردێنن بۆ چالاککردنی خۆبزوێنەکە، ئامێرەکە وێنەی دیمەنی فیلمێک دەکێشێت، کە ھوگۆ دیمەنەکەی بیردەکەوێتە کە پێشتر باوکی بۆی باسکردبوو. ئەوان فیلمەکە دەدۆزنەوە کە لەلایەن (Georges Méliès) دروستکراوە، باپیری ئیزەبێل، کە پێشتر یەکێک بووە لە سینەماکارە ناودارەکان (بەڵام ئێستا کارەکەی فەرامۆشکردووە و وازی لێ ھێناوە). ئامێرە خۆبزوێنەکە یەکێک بووە لە شتە خۆشەویستەکانی، لەو ڕۆژانەی کە کاری جادووگەری بووە. لە کۆتاییدا، منداڵەکان ڕابردووی (Georges) زیندوودەکەنەوە و لەگەڵی گرێەدەنەوە، لەگەڵ چەرخێکی نوێی سینەما ھەڵدەستێت بە نیشاندانەوەی کارەکانی و پێشوازیێکی گەرمی لێدەکرێت.[٥]
ژێدەرەکان
- ^ "HUGO (U)". British Board of Film Classification. November 25, 2011. Retrieved November 9, 2014.
- ^ Kaufman, Amy (November 24, 2011). "Movie Projector: 'Breaking Dawn' to devour three new family films". Los Angeles Times. Tribune Company. Retrieved November 24, 2011.
- ^ "Hugo (2011)". Box Office Mojo. April 12, 2012. Retrieved September 18, 2012.
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Hugo»، ئابی ٢٠١٥.
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، «Hugo»، ئابی ٢٠١٥.