پاسۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاسۆک

سەرکردەئازاد مستەفا و کەریم شێخ سەلامی بەردەزەردی ناسراو بە (مولازم کەریم)
دامەزران ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥
ئایدۆلۆجیا چەپ، نەتەوەیی
دروشم کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی یەکسان
ماڵپەڕ http://www.pasok.eu

پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان (کورتکراوە: پاسۆک) لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شاری کەرکووک دامەزرێنرا. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوون. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە ماڵێک لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فەرھاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەک دامەزرێنەرانی پارتەکە بەڕێوەچوو.

شوناسی پاسۆک وەک پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی کورد، وێڕای گرنگی ھزری ناسیۆنالیستیی، بەلام وەک پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی، پاشخانێکی سیاسی و حەماسیی ئەو کاتی کورد و ئامادەیی نەوەیەکی نوێی بزووتنەوەی سیاسی ھێزێکی بەو پارتە بەخشی و وای کرد پاسۆک لەماوەی کەمتر لە ساڵێک مەفرەزەی چەکداری بچێتە شاخ و خەباتی چەکداری دەستی پێ بکات و ھاوکات ڕۆلی لە ھۆشیاری سیاسیی گشتیی خەڵک ھەبێت وەک سەرەتایەک بۆ شۆرشی نوێ.

یەکێک لە چالاکییە سیاسییەکانی ئەو کاتی پاسۆک ڕفاندنی ژمارەیەک قوتابی بوو کە وێڕای بوونی تیبینی لیکۆلەرەانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاکییە سییاسییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان مەبەست تەنیا ناوبانگی ھێزی پاسۆک بووە کە لە زاری یەکیک لە سەرکردەکانی پاسۆک ئەوان ھیچ داوایەکیان لە کەسوکاری ئەو قوتابیانە نەبووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]