شەڕی براکوژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی براکوژیی و شەڕ لەسەر نەوتی میلەت
بەشێک لە شەڕی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ناوچەی دژەفڕینی عێراقی

ناوچەکانی کۆنترۆڵکراو لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕێکەوت ئایاری ١٩٩٤–٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧
شوێن ھەرێمی کوردستان، عێراق
ئەنجام ئاگربەست بە نێوەندگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دروستبوونی دوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابەشبوونی باشووری کوردستان بۆ دوو ناوچە، یەکێک لە سلێمانی و یەکێک لە ھەولێر.
جەنگاوەران
پ.د. ک

عێراق بەعس
 تورکیا
پ.د.ک. ئ
 ئێران (ھەتا ١٩٩٥)

ی.ن. ک

پەڕگە:INC flag.svg ک.ن. ع
پ.ک.ک
پ.پ. ک
 ئێران (لەدوای ١٩٩٥)
پەڕگە:Badr Organisation Military flag.svg ئ.ب.ئ. ع

فەرماندە و سەرکردەکان
مەسعوود بارزانی

ڕۆژ شاوەیس
عێراق سەددام حوسێن
تورکیا ئیسماعیل حەققی قەرەدایی
مستەفا ھیجری

جەلال تاڵەبانی

نەوشیروان مستەفا
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
پەڕگە:INC flag.svg ئەحمەد چەلەبی
عەبدولڵا ئۆجەلان

زیان و تیاچوونەکان
٥٠٠٠ کوژراو

شەڕی براکوژی یان شەڕی ناوخۆ شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی واژووکرا، کۆتایی پێھات.[١]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

سەرەتای پێکدادانی یەکێتی و پارتی[دەستکاری]

لە ئایاری ١٩٩٤دا شەڕ دەستی پێکرد لەنێوان ھەردوو حزبدا. پێکدادانەکان ٣٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە،[٢] لە ساڵی داھاتودا نزیکەی ٢٠٠٠ کوژراو ھەبوو لە ھەردوولا،[٢] بەپێی بریکاری CIA ڕۆبێرت بێر ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یارمەتییەکی سنوورداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و ھەروەھا ئێران ڕێگەی دا بە چەکدارانی یەکێتیی کە لە چەند ناوچەیەکەوە ھێرش بکەن.

شەڕی ھەولێر ١٩٩٦[دەستکاری]

شەڕی ھەولێر ١٩٩٦
بەشێک لە شەڕی براکوژی
ڕۆژ٣١ی ئابی ١٩٩٦
شوێن
ئەنجامھەولێر لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕژێمی بەعس کۆنتروڵکرا
بەشداری حیزبەکان
کەسە دیارەکان

ھەرچەندە لەئاداری ١٩٩٦ دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆبوونەوەی دا، ئەو ئاگربەستە شکا کە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەسترابوو تا ھاوینی ١٩٩٦، لەم ماوەیەدا ڕێکەوتن کرا لەنێوان حکوومەتی عێراقی و پارتی بۆ گواستنەوە و ناردنی نەوتی نایاسای بەڕێگەی قاچاغ لەڕێی پێش خابورەوە.[٣] بارزانی و ھاوکارەکانی ئەم ھەلەیان قۆستەوە بۆ باج خستنە سەر ئەم بازرگانییە، و ئەم کارەش بووە ھۆی ئەوەی چەندەھا ملیۆن دۆلار قازانج بکەن لە ھەفتەیەکدا.[٤] ھەرچەندە ئەم دوو حیزبە ڕێککەوتن لەسەر سودی بەڕێوەبردنی نەوتی قاچاغ لەنێوان عێراق و تورکیا بۆ ئەوەی بەیەکسانی دابەشی بکەن، پارتی ھەوڵی گەورە و زیاتری دەدا بۆ جڵەو کردنی جووڵەی کاڵای ناو کوردستان.

یەکێتی ھاوپەیمانییەکی دامەزراند لەگەڵ ئێران، ڕێگەی بە ئێران دا تا ھێرشی سەربازی بکاتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٨ی تەممووزدا، کە ڕوبەڕووی شەڕ بووەوە لەگەڵ ئێران و یەکێتی. مەسعوود بارزانی داوای یارمەتی لە سەددام حوسێن کرد، ئەم بینینە بۆ سەددام بووە دەرفەتێک بۆ گرتنەوەی باشووری کوردستان. لە ٣١ ئاب دا ٣٠٠٠٠ سەربازی عێراقی بە سەرپەرشتی فرقەی زرێپۆش کە بەشێک بوون لە گاردی کۆماری بەھاوشانی پێشمەرگەکانی پارتی ھێرشیان کردە سەر شاری ھەولێر کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو. شارەکە بەرگری لێ کرا لەلایەن ٣٠٠٠ پێشمەرگەی یەکێتی بەسەرکردایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ. شاری ھەولێر گیرا لەلایەن سوپای بەعس و ٧٠٠ چەکداری یەکێتی و المؤتمر الوطنی العراقی گیران لەلایەن سوپای عێراقی لە دەرەوەی ھەولێر.

ئەم ھێرشە ئەمریکای ترساند کەوا سەددام بییەوێت جینۆساید دەست پێبکات وەک ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١. ئەم جووڵەیەی سەددام پێشێلکارییەکی ڕوون بوو بەرامبەر بڕیارنامەی ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەوەڵامدا ئیدارەی کلینتۆن دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنی بیابان لە ٣ی ئیلولدا، کاتێک کەشتییەکانی ئەمریکاو بی-٥٢ ستراتوفورتریس بە موشەکی بڕاھمۆس (مووشەک) بۆمب بارانی ٢٧ بەرگری ھەواییان کرد لە باشووری عێراق، بۆ ڕۆژی دوای ١٧ موشەکی بڕاھمۆس (مووشەک) لە کەشتییەکانی ئەمریکاوە ئاڕاستەی بەرگرییە ھەوایییەکانی عێراق کرا. ھەروەھا ئەمریکا فرۆکەی شەڕکەری بە کەنداوی فارسدا بڵاوکردەوەو ناوچەی دژە فڕینی باشووری زیاد کرد بۆ پلەی ٣٣ باکوور.

پاش گرتنەدەستی شاری ھەولێر، ھێزەکانی بەعس شاری ھەولێریان گەڕاندەوە دەست پارتی دیموکراتی کوردستان و عێراق کشانەوە لە ناوچەی ھەولێر. پاش چەند پێکاھەڵپژانی دیکە لەنێوان پارتی و یەکێتی، پارتی بە یارمەتی ھێزەکانی عێراق توانی شاری سلێمانی بەبێ شەڕ بگرێت لە ٩ی ئەیلوولدا. ھێزەکانی ئەمریکا ٧٠٠ ئەندامی المؤتمر الوطنی العراقی و ٦٠٠٠ کوردی بردە دەرەوەی باشووری کووردستان. لە ١٣ تشرینی یەکەم، سلێمانی گیرایەوە لەلایەن ئەکێتی، گوایە بەیارمەتی ھێزی ئێرانی.[٥]

دەستتێوەردانی تورکیا[دەستکاری]

شەڕکردن بەردەوام بوو بە درێژایی زستان لەنێوان پارتی و یەکێتی. بابەتەکان ئاڵۆز بوون بەھۆی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق، پ.ک. ک ھاوپەیمان بوو لەگەڵ یەکێتی، بەپێی ھەندێک سەرچاوە پ.ک. ک شەڕی کرد دژی ھەموو ئەو گرووپانەی پشتگیری پارتیان دەکرد، تورکیا کاتێک دیمەنی شەڕی ناوخۆی نێو کوردی بینی، ئەمەی بە دەرفەت زانی و ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بەست و ئۆپراسیۆنی چەکوشی کرد تا لەڕێی ھێز و توندوتیژییەوە پ.ک. ک لە ھەرێمی کوردستان بکاتە دەرەوە. ئەم ئۆپراسیۆنە زیانی زۆری لە پ.ک. ک دا بەڵام ناکام بوو. پ.ک. ک سەرکەوتوو بوو لە مانەوەی کەمپەکانی لە ھەرێمی کوردستان.[٦]

لە ٢٥ ئەیلوولی ١٩٩٧ تورکیا دووبارە چووەوە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری یەکێتی و پ.ک. ک ەیدا تا بتوانێت بە ھێز پ.ک. ک بخاتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، بە گوێرەی سەرچاوەی تورکی، ئەوە ھەوڵێک بوو تا ئاگربەستێک بھێنێتە ئاراوە لەنێوان لایەنەکان، لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا قوربانییەکی زۆر لە یەکێتی و پ.ک. ک کەوت. پاشان ئاگربەست و دانوستان کرا لەنێوان پارتی و یەکێتی، ئەمریکا بریاری پشتگیری ئەم ئاگربەستەی دا.

سەڕەڕای ئاگربەست شەڕی نوێ لە ھێڵی پەیمانی ئاگربەست ڕوویدا لە تشرینی یەکەم و دووەم. لە کاتی ئەم شەڕەدا ١٢٠٠ کەس کوژران و ١٠٠٠٠ خێزان ئاوارە بوون. لە ٢٤ تشرینی دووەمی ١٩٩٧، پارتی ئاگربەستێکی یەک لایەنەی ڕا گەیاند، سەڕەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست (پارتی ھێرشی نوێی کردەسەر یەکێتی لە ٢٥ تشرینی دووەم.[٦]

دەرئەنجام[دەستکاری]

ئاکامەکانی شەڕی ناوخۆ

لە ئەیلوولی ١٩٩٨ دا بارزانی و تاڵەبانی ڕێکەوتننامەی واشنگتنیان واژوو کرد کە بوو بە ڕێکوتننامەیەکی ڕەسمی، لە ڕێکەوتنامەکەدا پارتەکان ڕازیبوون تا لە داھاتدا ھاوبەشبن، و ھێز ھاوبەش بکەن و باشووری کوردستان لە پ.ک. ژ قەدەغەبکەن، و ڕێگری بکەن لە دەست وەردانی سوپای عێراق لە ناوچە کوردییەکان؛ و ئەمریکا بەڵێنی دا بە بەرگری سەربازی لە کوردەکان بکات لەدەستدرێژی سەددام حوسێنی گۆڕ بەگۆڕ. لە ھەمان کاتدا پیادەکردنی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک بۆ باشووری کوردستان. کوردستانی باشوور بوو بە ناوچەیێکی تا ڕادەیەک ئاشتیخواز، پێش ئەوەی گرووپی تیرۆریستی ئەنساڕولئیسلام دروست ببن لە ناوچەی بیارە کە بووە ھۆی نوێبوونەوەی پێکدادان لە ھەرێمی کوردستان.

لەدەوروبەری پاش مانگێک، سەرۆکی ئەمریکا بیڵ کلنتن یاسای ڕزگارکردنی عێراقی واژووکرد. دەستەبەرکردنی یارمەتی سەربازی بۆ گرووپە بەرھەڵستکارەکانی عێراق، وەکو پارتی و یەکێتی. لە ٢٠٠٣ دا ھەریەک لە پارتی و یەکێتی بوونە یارمەتیدەری ئەمریکا لە داگیرکردنی عێراق لە باشووری کوردستاندا و پاشان مەسعوود بارزانی بووە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کوردستانی باشوور لەکاتێکدا تالەبانی بوو بە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی عێراق.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.globalsecurity.org/intell/library/news/1998/09/98091707_nlt.html
  2. ^ ئ ا John Pike. "Kurdistan Democratic Party (KDP)". Globalsecurity.org. Retrieved 28 January 2013.
  3. ^ Pollack, Kenneth (25 March 2003). The Threatening Storm: What Every American Needs to Know Before an Invasion in Iraq (The Case for Invading Iraq: An Excerpt from The Threatening Storm ed.). Random House LLC, 2003. p. 81. ISBN 978-1-58836-341-1. Retrieved 25 June 2014.
  4. ^ Stansfield, G.; Anderson, L. (2004). The Future of Iraq: Dictatorship, Democracy, or Division?. New York: Palgrave Macmillan. p. 174. ISBN 1-4039-6354-1. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  5. ^ United Nations High Commissioner for Refugees. "Refworld - Chronology for Kurds in Iraq". Refworld. Archived from the original on 17ی Octoberی 2012. Retrieved 1 May 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا The State of the Middle East: An Atlas of Conflict and Resolution. p. 92. Retrieved 27 February 2016.
  7. ^ "Kurdish Agreement Signals New U.S. Commitment - The Washington Institute for Near East Policy". Thewashingtoninstitute.org. 29 September 1998. Retrieved 28 January 2013.