ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمی فیلم

ھاری پووەتەر و بەردی جادووگەرەکە لەسەرتادا ناوی ھاری پووەتەر و بەردی فەیلەسوفەکە بوو (بە ئینگلیزی: Harry Potter and the Philosopher's Stone) فیلمێکی فانتازیا ئینگلیزی-ئەمریکییە لە دەرھێنانی کریس کۆڵۆمبۆس و لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە. سیناریۆی ئەم فیلمە لەلایەن ستیڤ کلاوسەوە نووسراوە کە لەسەر بنەمای ڕۆمانی بە ھەمان ناو لە نووسینی جەی کەی ڕۆولینگ نووسین و بەرھەمھێنانی لەلایەن دەیڤید ھایمانەوە بووە. بەردی جادووگەرەکە کە یەکەم فیلمە لە زنجیرەی ھاری پووەتەر و جیھانی جادووگەری جەی کەی ڕۆلینگ کە لەلایەن وارنەر برۆسەوە بەرھەم ھێنراوە و بڵاوکراوەتەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لە کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ دەکات بە ناوی ھاری پووەتەر کە تێدەگات کە جادووگەرە. دەچێتە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری و تێدەگات کە لە نێو کۆمەڵگەی جادووگەرەکاندا زۆر بەناوبانگە؛ ناوبانگەکەی ڕەگ و ڕیشەی لە ڕابردووی نھێنی خۆیدا ھەیە. دانیال ڕادکلیف وەک ھاری پووەتەر، ڕوپەرت گرینت وەک ڕۆن ویزلی و ئیما واتسۆن وەک ھێرمیون گرانگەر سێ ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن.

کورتە[دەستکاری]

پاش ئەوەی لەژێر دەستی مامە دڵرەقەکەی ڕزگاری دەبێت، کورێکی بچووک بەناوی (هاری پۆتەر) دەڕوات بەرەو قوتابخانەی جادوویی (هۆگوارتس)، کە لەوێدا چارەنووسێکی گەورە چاوەڕوانیەتی

سەرچاوەکان[دەستکاری]