کۆتدیڤوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 8°N 5°W / 8°N 5°W / 8; -5

کۆماری کۆتدیڤوار
République de Côte d'Ivoire (فەڕەنسی)
دروشم: ‘Union – Discipline – Travail’ (فەڕەنسی)
'یەکبوون – پەروەردە – کار'
سروود: L'Abidjanaise
(بە ئینگلیزی: "Song of Abidjan")
پایتەختیامۆسۆکرۆ (سیاسی)
ئەبیدجان (ئابوری)
گەورەترین شار ئەبیدجان
زمانە فەرمییەکان فەڕەنسی
زمانە ڕەسەنەکان
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٨)
ناوی هاووڵاتی
  • ئیڤۆرییەکان
دەوڵەت Unitary presidential republic
 -  سەرۆک ئالاسانێ ئۆوتارا
 -  جێگری سەرۆک بەتاڵ
 -  سەرۆک وەزیران پاتریک ئاچی
یاسادانەر پەرلەمانی کۆتدیڤوار
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نیشتمانی
مێژوو
 -  دامەزراندنی کۆمار ٤ کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ 
 -  سەربەخۆیی لە فەڕەنسا ٧ ئابی ١٩٦٠ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣٢٢،٤٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (68th)
١٢٤،٥٠٢ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 1.4[١]
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٠ ٢٦،٣٧٨،٢٧٤[٢] (٥٣ ھەمین)
 -  چڕی ٦٣.٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٩ ھەمین)
١٩١کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم $144.497 billion[٣] (٧٩ ھەمین)
 -  سەرانە $5,360[٣] 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم $61.502 billion[٣] 
 -  سەرانە $2,281[٣] 
Gini (٢٠١٥) ٤١.٥ 
HDI (2019) ٠.٥٣٨ (١٦٢nd)
دراو فرانکی ڕۆژاوای ئەفریقی (XOF)
ناوچەی کاتی GMT (UTC )
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd/mm/yyyy
لای لێخوڕین ڕاست
کۆدی ISO 3166 CI
پاوانی ئینتەرنێت .ci
کۆدی تەلەفۆن +225

کۆتدیڤوار (بە عەرەبی: ساحل العاج) (بە فەڕەنسی: Côte d'Ivoire) ووڵاتی کەناری عاج یان دانە فیل بە کوردی، وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئەفریقاوە و لەسەر کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی نێوان ھەردوو بازنەی پانی (٧، ٤ – ١، ١١) ی باکوری ھێڵی یەکسان و ھەردوو ھێڵی درێژی (١، ٣ – ٩، ٨) ی خۆرئاوای گرنج. وە لە ڕۆژھەڵاتەوە غانا و لە ڕۆژئاواوە غینیا و لیبریا دەبینین و لە باکورەوە مالی و بۆرکینا فاسۆیە و لە باشورەوە ئەکەوێتە سەر خەلیجی غینیاو زەریای ئەتڵەسی.

پایتەختی سیاسی شاری یامۆسۆکرۆیە بەڵام گەورەترین شار و پایتەختی ئابوری شاری ئەبیدجانە لە باشورەوە و نزیک کەنارەکان و شارە گرنگەکانی بریتین لە جاجنۆ و بواکیە، وە زمانی فەرمیش زمانی فەڕەنسییەو وە ناونانیشی دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانە فەڕەنسییەکان کە لەو کاتەدا بازرگانیان بە دان یاخود شاخی فیلەوە کردوە لە وڵاتەکەدا.

کۆتدیڤوار ئەندامی یەکێتی ئەفریقایە و ڕوبەری وڵاتەکەی بە پێی سەرچاوەی (ئیسکلۆپیدیای جوگرافیای ولاتانی جیھان) نزیکەی (٤٥٠، ١٢) میل چوارگۆشەیەوکە دەکاتە (٦٦٢، ٢٢٢) کیلۆمەتر چوارگۆشە.

بەڵام بە پێی سایتی ویکیپیدیا ڕوبەرەکەی بریتییە لە (٤٦٢، ٣٢٢) کم چوارگۆشەیە.

وە ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ دەگاتە (٢٦،٣٧٨،٢٧٤) کەس.

کۆتدیڤوار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا پەیوەندی سیاسی و ئابوریان ھەیەو ھەروەھا لەگەڵ ڕۆژئاوادا پەیوەندی بەھیزی ھەیە بەتایبەتی لەگەڵ فەڕەنسادا.

کۆتدیڤوار لە ١٩ یەکەی ئیداری پێکھاتوە و دراوەکەی بریتییە لە فرانکی ئەفریقی و کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٠٠٠، ٠٠٠، ١٨١، ٣٢ میلیارد دۆلارە.

وە داھاتی تاکەکەس لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی ٥٢٦، ١ دۆلارە.

داھاتی بەرگری %١٠، ٤ لە کۆی دەرئەنجامی ناوخۆیی پێکدەھێنێت و سوپاکەی ٩٠٠٠٠ کەسە.

٢- کەش و ھەوا:

کۆتدیڤوار کەش و ھەوایەکی تا ڕادەیەک کەشوھەوایەکی ھێڵی یەکسانی ھەیە (استیوائی) وە گەرمتر و شێدارترە، وە دوو وەرزی باران بارین بەخۆیەوە دەبینێت لە باشوردا کە وەرزێکی وشک لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وە ناوچەکانی باکوری باران و شێی کەمترە لە چاو باشوردا.

ئابوری کۆتدیڤوار[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتوانی کۆتدیڤوار پشت دەبەستن بە کشتوکاڵ و %٥، ٨ لە خاکی وڵتەکەی، و لە ڕێگەی بەرھەم ھێنانی کاکاو و قاوەوە وە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی وڵات لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوەن و داھاتی ڕۆژانەیان ٢٥، ١ دۆلارە لە ڕۆژێکدا. وە وڵات دابەشکراوە بەسەر دوو ناوچەدا ناوچەکانی باکوری بەروبومە خۆراکییەکان بەرھەم دەھێنن وەک گەنم و جۆو برنج و گەنمە شامی و مۆز وە ناوچەکانی باشور لاستیک و کاکاو و ماست بەرھەم دەھێنن. کۆتدیڤوار پلەی سێھەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی ماستدا وە پلەی پێنجەمی ھەیە لە بەرھەم ھێنانی مۆز ئەناناس و مۆزدا، وە ھەروەھا لۆکە و پەتاتە و میوەھات و چەوەندەری شەکریش بەرھەم دەھێنێت، وە ھەروەھا تەختە بەشێکی گەورەی داھاتی ئەو وڵاتە پێک دەھێنێت، وە ھەروەھا ئاسن و ئاڵتون و ئەڵماس لە کانەکانی کۆتدیڤواردا دەردەھێنرێت.

سامانی ئاژەڵ[دەستکاری]

مەڕ ٤٠٠، ١ ملیۆن سەر بزن ٠٣٥، ١ ملیۆن سەر مانگا ٤٥٠، ١ ملیۆن سەر بەراز ٢٧٥٠٠٠ ھەزار سەر پەلەوەر ٣٥ ملیۆن سەر.

پیشەسازی[دەستکاری]

پیشەسازی گالیسکە و ڕستنو چنین و ئامادەکردنی خۆراک، بەرھەمی دار. کارەبا: ١٥٠، ٢ میلیارد کیلۆ وایت.

سامانی سروشتی[دەستکاری]

نەوت و ئەڵماس و موگناتیس و کبریت و نوحاس و ئاسن و کیمیا، ئاسن و ئاڵتون و ئەڵماس لە کانەکانی کۆتدیڤواردا دەردەھێنرێت.

بازرگانی[دەستکاری]

داھاتی دەروەی: سوتەمەنی و کەلو پەلی بەکارھێنان و کەلو پەلی سەرمایەداری و پێداویستی خۆراک. دەرچوەکانی: نەوت و مۆز و ئەناناس و ڕۆنی دارە بەردارەکانی و کاکا و وقاوەو داریی کەمەرەیی. ھاوبەشەکانی لە بازرگانیدا: ژاپۆن، چین، ھۆڵەندا، نەیجیریا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا.

ھەڵبژاردنی ٢٠١٠[دەستکاری]

ئالاسانێ ئۆوتارا
سەرۆک لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە
دانیال کابلان دونکان
سەرۆک وەزیران لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٧

لە ساڵی ١٨٤٣ کۆتدیڤوار لەلایەن فەڕەنساوە داگیر دەکرێت و ھەتا ٧ـی ئابی ساڵی ١٩٦٠ جارێکی تر سەربەخۆیی بەدەست دێنێتەوە و لەو ساڵەوە تاکو ١٩٩٣ فلیکس ھوفوییە بوانییە حوکمڕانی کردوە.

وە لە کۆتایی حوکمی بوانییەدا دوجار وڵات کودەتای سەربازی بە خۆیەوە بینیوە لە ساڵانی (١٩٩٩–٢٠٠٠)دا، بەڵام لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە حکومەت توانی بگاتە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ یاخی بوەکاندا.

وە لە ئێستادا سیستەمی حکومەتی کۆماری پەیڕەو دەکرێت و سەرۆکی وڵات ئالاسانێ ئۆوتارا و سەرۆک وەزیرانیش پاتریک ئاچییە.

زمان[دەستکاری]

بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٧٨ زمان لە کۆتدیڤوار قسەی پێدەکری،[٤] فەڕەنسی زمانی فەڕمییە و لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرێت لەژێر ناوی لینگوا فرانکا لە تەواوی ووڵاتدا و لێکدراوێکی زمانی فەڕەنسیش بوونی ھەیە بەناوی نوۆچی، کە لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەبیدجان دەرکەوت و بڵاوبووەوە لە نێوان جیلی گەنجاندا، وە یەکێک لە باوترین زمانە ڕەسەنەکان بریتییە لە دیولا، کە وەک زمانێکی بازرگانییە لە زۆربەی وڵاتدا و ھەروەھا بە گشتی لەلایەن دانیشتوانی موسڵمانەوە قسەی پێدەکرێت.

ئاییین[دەستکاری]



ئایینەکانی کۆتدیڤوار (٢٠٢٠ خەمڵێنراوی)[٥] ██ کریستیان (44.0%)██ ئیسلام (37.2%)██ ئانیمیسم (10.5%)██ بێ باوەڕ (8.1%)██ ئایینەکانی تر (0.2%)


کۆتدیڤوار ووڵاتێکە کە چەندین ئایینی ھەمەجۆری لەخۆ گرتووە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی کریستیانن (لە مەزھەبی کاسۆلیکی و پڕۆستێتانت) بە ڕێژەی ٪٤٤ بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠، لەھەمان کاتیشدا ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام (زۆرینە سوننە) بەڕێژەی ٪٣٧.٢ دانیشتووان، وە ڕێژەی ٨.١٪ ـی ئیڤۆرییەکان بە بێ باوەڕ خۆیان ھەژمارکردووە، و ڕێژەی ٪١٠.٥ شوێنکەوتەی چەند ئاینێکی جۆراوجۆری ناوخۆی ووڵاتن.

لە یامۆسۆکرۆی پایتەختی کۆتدیڤوار گەورەترین کەنیسەی جیھانی لێیە بەناوی Basilica of Our Lady of Peace of Yamoussoukro و مزگەوتی ناوەند لە شاری مارکۆری.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Côte d'Ivoire". The World Factbook. CIA Directorate of Intelligence. 24 تەممووز 2008. Retrieved 8 August 2008.
  2. ^ "Population by Country (2020)". Worldometer.
  3. ^ ئ ا ب پ "Report for Selected Countries and Subjects: October 2020 - Côte d'Ivoire". imf.org. IMF. Retrieved 13 October 2020.
  4. ^ Lewis, M. Paul (ed.), 2009. Ethnologue: Languages of the World, Sixteenth edition. Dallas, Tex.: SIL International. (Page on "Languages of Côte d’Ivoire." This page indicates that one of the 79 no longer has any speakers.)
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری globalrf نەدراوە

تێبینییەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

Trade

داڕێژە:Côte d'Ivoire topics