کاتژمێری زیرەک
کاتژمێری زیرەک کۆمپیوتەرێکە لە شێوەی کاتژمێر ؛ کاتژمێرە زیرەکە مۆدێرنەکان شاشەیەکی دەسلێدانی لەخۆدەگرێت بۆ بەکارھێنانی ڕۆژانە، لە ھەمانکاتدا دەتوانرێ لەڕێی بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان پەیوەندیدار و بەڕێوەببرێت و کۆنترۆڵ بکرێت، وەکو چاودێریکردنی ھەست و جوڵەکانی ڕۆژانە، بەڵام مۆدێلە نوێیەکان دەتوانن ئەرکە بنەڕەتییەکان ئەنجام بدەن، وەک حیسابکردن، گێڕانەوەی کاتی دیجیتاڵی، وەرگێڕان، و یاریکردن، کاتژمێرە زیرەکەکان کە زیاتر لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە پەرەیانپێدرا کارایی گشتی زیاتریان ھەیە ھاوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکان، لەوانە بەرنامەی تایبەت، سیستەمێکی کارپێکردن و پەیوەندی وایفای/بلوتوس، ھەندێک لە کاتژمێرە زیرەکەکان وەکو میدیا پلەیەرێکی گەورە کاردەکەن, لەگەڵ ڕادیۆی FM و پەخشکردنی فایلە دەنگی و ڤیدیۆییە دیجیتاڵییەکان لە ڕێگەی ھێدسێتی بلوتوزەوە . ھەندێک مۆدێل کە پێیان دەوترێت مۆبایلی کاتژمێر (یان کاتژمێری تەلەفۆن)، توانای پەیوەندیکردنیان ھەیە وەک پەیوەندی تەلەفۆنی. [١] [٢] [٣]
ساڵانی ٢٠١٠[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەی کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی ناساند . [٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Molen, Brad (14 January 2012). "i phone Gear 2 smartwatches coming in April with Tizen OS". Engadget.com. Archived from the original on 23 July 2014. Retrieved 22 July 2014.
- ^ Trew, James. "Sony SmartWatch 2 review". Engadget.com. Archived from the original on 1 July 2014. Retrieved 22 July 2014.
- ^ Cooper, Daniel. "Garmin's new app turns Sony's Smartwatch 2 into a tiny sat-nav". Engadget.com. Archived from the original on 15 September 2016. Retrieved 22 July 2014. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Stay Connected No Matter Where You Are with the New Samsung Galaxy Watch". Samsung Newsroom. 9 August 2018. Retrieved 12 August 2018.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاتژمێری زیرەک تێدایە. |