بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤاریک (کارەکتەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤاریک
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
نەخشێنراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزنێر
پیشەپیشەساز، فیزیکزان، بازرگان
نەتەوەھۆزی ئاوی باشوور
ملکەچپێکردنەکاننییە

سێر ئیکنیک بلاکستۆن ڤاریک یان ڤاریک (Varrick) بازرگان، کەشتیوان، پیشەساز و سەرمایەدارێکی گەورەی نا ملکەچپێکەری جیھانی ئەڤەتارە و لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرا دەرکەوتنی ھەبووە. ڤاریک لە ھۆزی ئاوی باشوور لەدایکبووە و پیشەسازی سەردەمی نوێی جیھانەکەی لە کۆمپانیاکەی خۆی پەرەپێداوە و ھەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ فراوانکردنی بازرگانییەکەی.[١][٢]

پوختەی دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

ڤاریک لە وەرزی دووەمی ئەفسانەی کۆرا وەک کارەکتەرێکی کۆمیدی ناسێندرا کە نوێنەرایەتی مافەکانی ھۆزی ئاوی باشووری دەکرد،[٣][٤] ئەو پلانی شەڕی ناوخۆی نێوان ھۆزەکانی ئاوی باکوور و باشووری دانا، بەڵام ھەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی ھێزەکانی کۆماری یەکگرتوو بۆ ناو شەڕەکە و شکستی ھێنا، بووە ھۆی ئەوەی دەستگیر بکرێت.[٥] ڤاریک توانی لە زیندان ھەڵبێت لەکاتی ھێرشی ئۆنالاک و ڤاتوو بۆ سەر شاری کۆمار لە کۆتایی وەرزی دووەمدا. لە وەرزی چوارەمدا ڤاریک پەیوەندی بە ھێزەکانی کوڤیرا دەکات، بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی.[٦] ڤاریک کە ئامادە نەبوو وزەی ڕۆحی بۆ چەکێکی ڕۆبۆتی بۆ سوپا دیکتاتۆریەکەیی کوڤیرا دروست بکات،[٧][٨] بۆیە لە سوپاکەی کوڤیرا بە ھاوبەشی بۆڵین ڕایکرد و یارمەتی تیمی ئەڤەتاری دا بۆ ئەوەی ڕێگری لە داگیرکردنی شاری کۆمار بکات. دوای ئەوەی کوڤیرا شکستی ھێنا، ڤاریک و ژوو لی[ئ] لە کۆتایی زنجیرەکەدا ھاوسەرگیری دەکەن.[٩][١٠]

ھەڵسەنگاندن[دەستکاری]

ڤاریک پێشوازییەکی باشی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بە کارەکتەرێکی کارێزمایی نێو زنجیرەکە داندرا، یاخود سەرنجڕاکێشترین کارەکتەری نێو جیھانی ئەڤەتار.[١١][١٢]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژوو لی بەردەست و ڕاوێژکاری ڤاریک بوو

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Varrick". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  2. ^ Brei, Elizabeth (2020-08-05). "The Legend Of Korra: 10 Things You Didn't Know About Varrick". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  3. ^ "Legend Of Korra's Finale Again Proves It's One Of The Best Shows On TV". Gizmodo (بە ئینگلیزی). 2014-12-20. Retrieved 2023-12-12.
  4. ^ Nicholson, Max (2013-11-26). "The Legend of Korra: Book Two Review". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  5. ^ Pahle, Rebecca (2015-10-29). "The Legend of Korra Newbie Recap S2E13 Finale". The Mary Sue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  6. ^ "The Legend of Korra: Night Of A Thousand Stars And Harmonic Convergence Recap". Comicbook.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  7. ^ "Varrick". web.archive.org. 2013-09-02. Retrieved 2023-12-12.
  8. ^ Patches, Matt (2013-10-12). "The Legend of Korra Recap: Detective Mako Is on the Case". Vulture (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  9. ^ https://comicsalliance.com/the-legend-of-korra-enhanced-experience-app-reveals-new-characters-from-book-season-2/[بەستەری مردوو]
  10. ^ Pahle, Rebecca (2015-12-10). "The Legend of Korra Newbie Recap S3E05". The Mary Sue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  11. ^ "Varrick - Battlestar Wiki". en.battlestarwikiclone.org. Retrieved 2023-12-12.
  12. ^ Zimmerman, David (2020-12-23). "Legend Of Korra: Varrick's 5 Greatest Strengths (& His 5 Worst Weaknesses)". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.