بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار
سازمان پیکار در راه آزادی طبقۀ کارگر
سکرتارییەتتەقی شەهرام، عەلیرزا سوپاسی ئاشتیانی و حوسەین ڕۆحانی
دامەزراندن١٩٧٦
پاشینە١٩٨١
شوێنگەی سەرەکیئێران
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم
ماوئیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ڕەنگەکانسوور
ماڵپەر
ئەندێشە و پەیکار

ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار ناسراو بە پەیکار (بە فارسی: سازمان پیکار در راە آزادی طبقۀ کارگر، بە ئینگلیزی: Organization of Struggle for the Emancipation of the Working Class) یان خۆ مۆجاھیدینی مارکسیست ڕێکخراوەیەکی سیاسیی کۆمۆنیست لە وڵاتی ئێران بوو کە دژ بە حکوومەتی پاشایەتیی ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکیی چەکدارانەی دەکرد. ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٧٦ وەکوو لق خواردنەوەیەک لە ڕێکخراوەی مۆجاھیدینی گەلی ئێران ھاتە ئاراوە و تا ساڵی ١٩٨١ چالاک بوو. ڕێبەری ڕێکخراوەی پەیکار لە سەرەتای دامەزرانی بە ئەستۆی تەقی شەھرام بووکە لە ھاوینی ١٩٧٠ دەستبەسەر و لە ھاوینی ١٩٨٠ گولەباران کرا. بەدوای کوژرانی شەھرام ڕێکخراوەی پەیکار لاواز بوو و نەیتوانی لە ژێری گۆشاری حکۆمەتی ئیسلامیی ئێران چالاک بمینێتەوە. پەیکار ھەڵوەشیندراو، بەڵام ھەندیک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە چالاکیان لە ژێر ناوی ڕێکخراوەی پەیکاری کۆمۆنیست بەردەوام کردن و لە ساڵی ١٩٨٣ تێکەڵی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوون.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]