ڕۆژنامەوانی وەرزشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژنامەوانی وەرزشی یان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەکەسێک دەوترێت کە کاری ڕۆژنامەگەری وەرزشی بێت کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییە وەرزشییەکان زانیاری کۆبکاتەوە و دواتر پەخشی بکات.

ڕۆژنامەوان و وێنەگرانی وەرزشی لە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ساڵی ٢٠٠٨

جۆرەکانی ڕۆژنامەوانی وەرزشی[دەستکاری]

  • هەواڵنووسی وەرزشی: ئەو کەسەیە هەواڵ دەنووسێت بۆ دەزگایەکی نووسراو یان دەنگ و ڕەنگ بێت
  • ستووننووسی وەرزشی : ئەو کەسەیە کە خاوەن ستوونێکە کە ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانە لە ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێکی وەرزشی بنووسێت
  • وێنەگری وەرزشی : ئەو کەسەیە وێنە یان دەنگ و ڕەنگی هەواڵێ دەگرێت بۆ ئەوەی لە دەزگاکەی پەخش بکرێت
  • هەواڵنێری وەرزشی: ئەو کەسەیە لەلایەن دەزگایەکەوە دەنێردرێت بۆ ئامادەکردنی هەواڵێ یان پێشهاتێکی وەرزشی