پزیشکیی سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پزیشکیی سی
دیمەنی سیستەمی ھەناسەدانی مرۆڤ بە بەش و کردارەکانیانەوە.

پزیشکیی سی یان پۆلیمۆنۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Pulmonology) تایبەتمەندییەکی پزیشکییە کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکانی ئەندامی ھەناسەدان و سییەکانی مرۆڤ دەکات.[١] پزیشکیی سی بە لقێک دادەنرێت لە پزیشکی نێوخۆیی و پەیوەندی ھەیە بە دەرمانی چاودێری چڕی نەخۆشییەکانی سینگ. ئەم لقە لە زانستی پزیشکی زۆربەی کات بەڕێوەبردنی ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە پێویستیان بە پاڵپشتی ژیان و ھەناسەدانی میکانیکییە. پسپۆڕانی پزیشکیی سی بە تایبەتی لە نەخۆشی و حاڵەتەکانی (سینگ) دا ڕاھێنانیان پێ دەکرێت، نەخۆشییەکانی وەک سیەسۆ، ئاسما، دەردەباریکە، ئێمفیزما و نەخۆشییە چڵکییەکانی سینگ.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ACP: Pulmonology: Internal Medicine Subspecialty 2015-08-11 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Acponline.org. Retrieved on 2011-09-30.
  2. ^ Sengupta, Nandini; Sahidullah, Md; Saha, Goutam (August 2016). "Lung sound classification using cepstral-based statistical features". Computers in Biology and Medicine. 75 (1): 118–129. doi:10.1016/j.compbiomed.2016.05.013. PMID 27286184.
  3. ^ Sharif Kaf A-Ghazal (2002). "The discovery of the pulmonary circulation – who should get the credit: ibn Al-Nafis or William Harvey" (PDF). Journal of the International Society for the History of Islamic Medicine. 2: 46. Archived (PDF) from the original on 2010-06-12. Retrieved 2010-07-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]