بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارکی سامی عەبدولڕەحمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێک لە دەریاچەی دەستکردیی پارکی سامی عەبدولڕەحمان.

پارکی سامی عەبدولڕەحمان سەوزایی یان پارکێکە دەکەوێتە شاری هەولێر و بە یەکێک لە گەورەترین پارکەکان لە عێراق دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە ، پارکەکە چەندین خزمەتگوزاری هەیە لەوانە کافتریا و مارکێت و ڕێستورانت وە لەپارکەکە چەندین دیمەنی گوڵ و گوڵزار و دەریاچە و و سەوزایی دەبینرێت و لەگەڵ بوونی تابلۆ یا مۆنۆمێتی ڕەش کە ناوی شەهیدەکانی ١ی شوباتی تیا نووسراوە, لە سەرەتای نەوەدەکان و دوای ڕاپەڕینی کوردستان شوێنەکە سەربازگەی حیزبی بەعس بووە، بەڵام لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٨٠٠ دۆنمی دابین کرد و کردی بە باخی گشتی، بە دوو قۆناغ پارکەکە دروست کرا، قۆناغی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٨ کۆتایی هات و قۆناغی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆتایی هات و لە ١٤ـی ئازاری هەمان ساڵ بە ناوی باخی گشتی پارکەکە بەڕووی هاوڵاتیان کرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی پارکەکە گۆڕا بە ناوی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سامی عەبدولڕحمانەوە ناونراوە کە لە تەقینەوەکەی یەکی شوباتی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠٠٤ کوژرا، خودی خۆی چاودێری پرۆسەی دروستکردنی پارکەکەی کردووە و پاڵپشتی لێکردووە بۆیە وەکوو ڕێزلێنانێک بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]