ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٥٬١٢١ وتار بوونی ھەیە و ٦٦ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک () لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت. |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو. سەرچاوەی سەرەکی سیناریۆکە، پەرتووکێکی ساڵی ١٩٧٥ی ژیاننامەییی لیندا لی کادوێلە بە ناوی برووس لی: ئەو پیاوەی تەنیا من دەمزانی. سەرچاوەی دیکە بریتین لە پەرتووکی ڕۆبێرت کلاوس بەناوی «برووس لی: ژیاننامە و لێکۆڵینەوەکانی کۆھین»، و سەرچاوەی تری وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ کادوێڵ و کوڕەکەی برووس، براندن لی. لەبری ئەوەی فیلمەکە وەک ژیاننامەیەکی دووبارە و لاساییکەورەوە دەربکەوێت، کۆھین بڕیاری لەسەر دانانی توخمی ئوستوورە دا و دیمەنەکانی شەڕکردن تێیدا بە درامی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ھەمان تۆنی ئەو فیلمانە بدات کە برووس ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. وێنەگرتنی فیلمەکە بە شێوەی سەرەکی لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئانجلەس و سانفرانسیسکۆ گیراوە. ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەگران بە فیلمێکی سەرنجڕاکێشیان وەسفکرد، گەرچی لە ڕەخنەیان لەو ڕێزە گەروەرەیەی بەرھەمەکە بە برووسی دابوو، ھەبوو. جەیسن بۆ ئەو ڕۆڵەی ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی ئاست بەرزییەکەیەوە. فیلمەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی بەدەستھێنا و داھاتەکەی لە تێکڕای بۆکس ئۆفیسی فیلمە ژیاننامەیییەکان تێپەڕیدا. ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ لایەنی ڕۆمانسی فیلمەکە و شێوەی جیاوازی گوتنەوەی چیڕۆکەکە بوو کە سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا. ساڵی دواتر وەرگێڕانێکی کایەی ڤیدیۆیی بە ھەمان ناو بڵاوکرایەوە. فیلمەکە پێشکەشکراوە بە براندن کە چەند ھەفتەیەک بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی کرد. | |
ناوەڕۆکەکان
| |
ھونەرژیاننامە ھونەرییەکانمۆسیقاژیاننامە مۆسیقییەکانمیدیافیلم و دراماژیاننامەکانی میدیاکایە ڤیدیۆیییەکانوێژە و شانۆچاند و کۆمەڵناسیپەروەردەژیاننامەکانی پەروەردەجوگرافیا و ناوچەکانزانستەکانخۆراک و خواردنەوەکانتەندروستی و دەرمانژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمانمێژووژیاننامەکانی مێژووزمانەکانوەرزشژیاننامە وەرزشییەکانفەلسەفەئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسیژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسیژینناسیسیاسەتپارتەکان |