وتووێژ:وڵاتی سیکولار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی دەوڵەتانی عەلمانییەتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:١٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza ئەو گاڵتەجاڕیە چیە لێرە ئەڵێ دنیاپەرستی (وەک چۆن لێرەش بەڵگەی فەرھەنگیتان ھێناوەتەوە و ناوەکەتان گۆڕیوە) ئیتر ماڵی دنیا و چی و حوب حوبێنەی چی خۆ وتاری مزگەوت نیە، ئەسڵەن دەزانی سێکولار چیە؟ ناخۆشیەکە ئەوەیە ددانی پێدا ناهێنی و خۆشت تەریق ناکەیتەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک ئاماژەم پێدابوو، سیکولاریش نیە، سێکۆلەر یان سێکیولەرە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim منیش ھەر قسەکەی تۆ ئەکەم، ئەڵێم خۆ وتاری مزگەوت نییە. دنیاپەرستی یانی خۆشویستنی ماڵی دنیا. ئەمە لە کوێ و سیکولاریزم لە کوێ؟ فەرھەنگەکان دەتوانن ڕێنوێن بن، بەڵام بڕیاری کۆتایی دەبێ ئەقڵ بیکا. فەرھەنگەکانیش ھەڵەیان تیایە. لە بابەت گۆکردنی سیکولاریزمیشەوە، ئەوەی تۆ ئەڵێی گۆکردنی ئینگلیزییەکەیەتی. لە کوردیدا بە سیکولاریزم یا سێکولاریزم گۆ دەکرێ. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٨، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza ئەکرێ بەھەمان ئەو دەستوورەی تۆ ناوی ئەم وتارە بگەڕێنمەوە ناوی پێشوی و بڵێم فەرھەنگەکان غەڵەتیان کردوە؟ گەر ئەکرێ با بیگوازمەوە. وشەکە سادەیە و لەسەر زارە، دەتوانرێ وشەی جێگرەوەی بۆ بدۆزرێتەوە، وشەش ھەیە: بێ ئایینی، دنیابوونی یان دنیاییبوون، جیھانیبوون، یان داڕشتنی وشەیەک. وەک چۆن سکتاریزم کراوە بە گۆشەگیری، شۆفێنیزم= دەمارگیرخوازی، ڕیفراندۆم= ڕاپرسی، ئیستاتیکا= جوانیناسی هتد.. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim نا، ناکرێ ناوی ئەو وتارە بگوازیتەوە بۆ ناوی پێشووی. ناوی پێشوو ھەڵە بوو، ھەر کوردیش نەبوو، ئەمەی ئێستا وتووێژی لەسەر کراوە و دروستیشە. تۆش دەتوانی وشەی پەسەندی خۆت بۆ سیکولاریزم ھەر لەم پەڕەیە پێشنیار بکەیت و بەڵگەکانی خۆت بخەیتە ڕوو و ڕا و بۆچوونی بەکارھێنەران وەربگری بەشکەم بەدڵیان بێ. Aza (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]