وتووێژ:بەکرێگیراوەکان ٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla بەکرێگیراو expendable نییە. بێکەڵک و بێنرخ تۆزێ نزیکترە لێی. Aza (لێدوان) ‏١٠:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ڕەنگە لێرە ئەو زانیارییەت هێنابێت، بەڵام سەیرێکی ئێرە بکە کە نووسراوە بەکرێگیراوەکان. ئەمەش کورتەیەکە لە فیلمەکە: "بریکارێکی (سی.ئای.ئەی) گروپێک کەسی شارەزا بەکرێ دەگرێت بۆ لابردنی دیکتاتۆرێکی لاتینی و ئەندامێکی هەڵگەڕاوەی سی.ئای.ئەی". هەروەها من فیلمەکە بینیووە و گرووپەکە لەنێو فیلمەکە بەکرێگیراون. گەر ڕوونکردنەوەی ترت هەیە مام ئازا ئەوە ئەتوانی پێمی بڵێیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کەوایە منیش ئەتوانم ناوی فیلمی god father بکەم بە «بنەماڵەی تاوانکاری کۆرلیۆنێ». چونکە فیلمەکە باسی بنەماڵەی کۆرلیۆنێ ئەکا کە سەرقاڵی کاری تاوانکارانەی جۆراوجۆرن. ڕێگەم پێ ئەدەن بیگۆڕم؟
من کارم چییە ناوەرۆک و چیرۆکی فیلمەکە چییە! من باسی ناوەکەی ئەکەم. ناوەکەشی بە ھیچ جۆرێ نابێ بە بەکرێگیراوەکان. Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: دەی واشمان نەوت ئەخر، تۆ بۆ بابەتەکە دەگەیەنیت بە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، وا لێرە شتەکە ڕوونە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تێنەگەیشتم. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر بتانەوێت ناوێک کە وشەی کوردییەکەی بوونی هەبێت و بتانەوێت بیگۆڕن بۆ وشە بیانییەکە ئەوا دژتان دەوەستمەوە و ڕای خۆمی تێدا دەرەبڕم. ئەگەر وشەیەکی کوردی هەبێت و بتانەوێت بیگۆڕن بۆ وشەیەکی کوردی تر کە بە باشتری دەزانن، ئەوە ڕێزتان دەگرم و دڵخۆش دەبم پێی. بەس ئەم ناوە بەکرێگیراوەکان تەواوە ئازا، چونکە عەرەب نووسیوێتی المرتزقة، ئێستا دەڵێی چی؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من عەرەبی باش نازانم. ئەوەندە ئەزانم expend یانی خەرجکردن و کردنەکار، expensableیش وەکوو وشە یانی ئەوەی شیاوی خەرجکردنە. وەکوو زاراوەیش بە شتێک ئەڵێن کە بێکەڵک بێ و کردنەکار و خەرجکردنی بۆت گرنگ نەبێ. شتێ کە بە لاتەوە بایەخی وای نییە و بۆ گەیشتن بە ئامانجت ئەتەوێ بە کاری بێنی و بۆت گرنگ نییە چیی بەسەر دێ.
من ناڵێم بیکەین بە وشەی بیانی، من ئەڵێم بیکەین بە وشەیەکی دروست. وشە دروستەکەش نازانم چییە، بەڵام ئەزانم بەکرێگیراو نییە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: با بزانم @Gejeluk ئەڵێت چی، ئایا زمانی عەرەبی دەزانێت یان نا. (تێبینی بۆ ئازا: من دەڵێم لە هەر وتارێکی تر گەر ناو بگۆڕن بۆ بیانی ئەگەر کوردیەکە بوونی هەیێت، ئەوا دژ دەبم). Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تێبینی بۆ تێسلا: من ئەڵێم ناوی بیانیی دروست باشترە لە ناوی کوردیی ھەڵە. من ئەڵێم دروست باشە، ھەڵە باش نییە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla و @Aza: فیلمەکە عەرەبی نییە تا چاو لە ویکیی عەرەبی بکەین. بێجگە لەوەش عەرەب بە گۆڕینی ناوی فیلم و زنجیرەکان ناسراوە، وەک: بەستوو کە کردوویانەتە ملكة الثلج («شاژنی بەفر») یا ڕۆمیۆ = عهد الأصدقاء («پەیمانی ھاوڕێیان»). تەنانەت جاروبار ناوی کەسایەتییەکانیش دەکەنە عەرەبی (وەرگێڕانی دەقاودەق نا، تەنیا دەیکەنە ناوێکی عەرەبی).
بەکورتی، ئەبێ کەڵک لە ناوە ئینگلیزییەکە وەرگرین، چونکە فیلمەکە ئینگلیزییە. بەکرێگیراو-یش expendable نییە. ‎Gêjełûk ‏١٩:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: چ ناوێک بە گونجاو دەزانیت بۆ ئێرە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دڵنیا نیم، ڕەنگە بێنرخ شیاو بێ. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]