نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە
نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement Condition Index) کە زیاتر بە پی سی ئای (PCI) دەناسرێت، جۆرێک پێوەری ژمارەییە بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی سڵامەتیی ڕێگە. خراپترین دۆخی ڕێگە بە پی سی ئایەکی سفر و باشترینیش بە سەد دیاری دەکرێت. ئەم پێوەرە لەلایەن ئەندازیارانی سپای ئەمریکاوە داھێنرا و دواتر ئەی ئێس تی ئێم (ASTM) پرۆسەکەی ستاندارد کرد.[١] لە پرۆسەی دۆزینەوەی پی سی ئایدا سەرەتا ھەمووی ئەو قڵیش و برینانەی لە ڕووی ڕێگە کەوتووە کۆ دەکرێنەوە. ھەندێک لەم زەختانە بریتین لە قڵیشی قۆڕیانە (قڵیشی ماندوویی)، قڵیشی درێژایی، قڵیشی بلووکی، قڵیشی گوێی جادە و چاڵ. دوایی ژمارەیەک گراف و پرۆسەیەکی چەندپاتکراوە بە کار دێن کە ئەم قڵیشانە بگوێزرێنەوە بۆ ژمارەیەک لە نێوان ٠ و ١٠٠دا. بەم جۆرە ئەگەر ڕێگەیەک ھیچ قڵیشێکی تێدا نەبێت نیشانەی بارودۆخی ڕێگەکەی ١٠٠ دەکات.[٢]
بەدەستھێنانی پی سی ئای[دەستکاری]
بۆ بەدەستھێنانی PCI پێویستە سەرەتا ڕێگەکە بپشکنرێت. لەم پشکنینەدا ئەو برینانەی لەسەر ڕووی ڕێگەدایە دەنووسرێنەوە. واتە ژمارەی برینەکان، ئاستی قووڵاییان و جۆرەکەیان دەنووسرێتەوە. دواتر لە ڕێگەی ژمارەیەک گرافی تایبەتەوە ئەم دراوانە دەگۆڕێن بۆ ھەندێک ژمارەی تر. ئەو ژمارانە لە پرۆسەیەکی تیکراریدا چەندین جار بەسەرچوونەوەیان پێدا دەکرێت ھەتا PCIی ئەو ڕێگەیە دەدۆزرێتەوە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/75/Asphalt_deterioration.jpg/220px-Asphalt_deterioration.jpg)
ئەی ئێس تی ئێم بارودۆخی ڕێگە بەپێی PCI دەکات بە حەوت پۆلەوە وەک لەو خشتەی خوارەوەدا پیشان دراوە، بەڵام لە ڕاستیدا کاتێک PCI دەچێتە خوار ٤٠ەوە، ئیتر ڕێگەکە کەڵکی نامێنێت.[٣]
مەودای PCI | بارودۆخ |
---|---|
٨٥–١٠٠ | چاک |
٧٠–٨٥ | گونجاو |
٥٥–٧٠ | ئاسایی |
٤٠–٥٥ | لاواز |
٢٥–٤٠ | زۆر لاواز |
١٠–٢٥ | مەترسیدار |
٠–١٠ | وێران |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Way, N. C., P. Beach, and P. Materials. ASTM D 6433–07: Standard Practice for Roads and Parking Lots Pavement Condition Index Surveys. 2015.
- ^ "Using Data Analytics for Cost-Effective Prediction of Road Conditions: Case of the Pavement Condition Index" (PDF).
- ^ "Piryonesi, S. M. and El-Diraby, T. E. (2020). " Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index," Journal of Infrastructure Systems, 26(1), doi: 10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512".
{{cite web}}
: line feed character in|title=
at position 48 (help)CS1 maint: url-status (link)