میرنشینی مەروانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرنشینی مەڕوانی یان دۆستەکی (بە کوردیی باکووری: Xanedana Merwaniyan، ٩٨٣–١٠٩٦ی زایینی) لە ناوچەکانی ئامەد و شارەکانی میافارقین و ماردین و بەدلیس فەرمانڕەوایەتییان کردووە. دامەزرێنەری میرنشینەکە بازێ دۆستەکی بوو، ھەروەھا میر مومەھەد ئەلدەولە، میر نەسرولدەولە و ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی لە بەناوبانگترین میرە کوردییەکانی میرنشینەکەن، زیاتر لە ٥٠ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە، لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیھی و فاتیمی و سەلجووقیەکان دانی پێدانراوە. زۆر کاری گرینگ لە ئاوەدانی و بوژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ھەبووە. لە زۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینەکە لێدراوە.

دامەزراندنی دەوڵەتی مەڕوانی[دەستکاری]

لە ساڵی ٩٨٢ی زایینی دەوڵەتی مەڕوانی کوردی لە نێوان باشووری کوردستان و باکووری کوردستان، لەلایەن میر بازێ دۆستەکی دامەزرا. ئەو ناوچانەی کە دەوڵەتەکەی لەسەر دامەزرا پێشتر لەژێر فەرمانڕەوایی حەمدانییەکاندا بوو، کە ستەمیان لە دانیشتووانەکەی دەکرد بەوەی باجێکی زۆریان خستووەتە سەریان کە لەتوانایاندا نەبووە، و نەیانتووانیوە دادپەروەری و یەکسانی لەناو خەڵکدا پیادە بکەن.[١]

پێڕستی فەرمانڕەواکان[دەستکاری]

ناوی فەرمانڕەوا ماوەی ژیان ماوەی فەرمانڕەوایی
بازێ دۆستەکی ؟ -٩٩٠ ٩٨٣–٩٩٠
ئەبو عەلی حسەین کوڕی مەڕوان ؟ -٩٩٧ ٩٩٠–٩٩٧
مومەھھەد ئەلدەولە ئەبو مەنسووڕی کوڕی مەڕوان ؟ -١٠١١ ٩٩٧–١٠١٠
نەسڕودەولە ئەبو نەسڕ ئەحمەدی کوڕی مەڕوان ٩٨٤–١٠٦١ ١٠١١–١٠٦١
نیزام ئەلدەولە نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان ؟ -١٠٧٩ ١٠٦١ تا ١٠٧٩
مەنسووڕی کوڕی نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان ؟ -؟ ١٠٧٩–١٠٩٥

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەوڵەتی دۆستەکی لە کوردستانی ناوەڕاستدا، نووسینی: عەبدولڕەقیب یووسف، وەرگێڕان: ئەبوبەکر کاروانی