موحسین مەندەلاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موحسین عەلی ئەکبەر مەندەلاوی
محسن علي أكبر المندلاوي
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
پێشینە محەممەد حەلبووسی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٦٨
مەندەلی، دیالە
نەتەوە کورد
نیشتەجێ بەغدا، عێراق
خوێندن لە زانکۆی فەراھیدی
کار بازرگانی و سیاسەتوانی
واژوو

موحسین عەلی ئەکبەر نامدار نەزەر مەندەلاوی (لەدایکبووی ١٩٦٨ لە مەندەلی) بازرگان، سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆکی بەوەکالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە. ئەو لە ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بە ٥،٣٨٥ دەنگ لە ناوچەی پێنجەمی پارێزگای دیالە توانی سەرکەوێت. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرا. مەندەلاوی خەڵکی شاری مەندەلی و کوردێکی فەیلییە.[١][٢]

ئەو ئەندامی ھاوپەیمانیی عێراقی سەربەخۆیە، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی نەخۆشخانەی نێونەتەوەیی بۆ نەشتەرگەریی تایبەتمەندە، ھەروەھا سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی زانکۆی فەراھیدی لە بەغدایە. ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، کاندیدکردنی مەندەلاوی بە ڕێککەوتن لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھاوئاھەنگی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت ڕاگەیەندرا. مەندەلاوی بازرگانێکی دەوڵەمەندە و ژمارەیەکی زۆر کارگەی بازرگانی لە عێراق بەڕێوە دەبات، کە بەھای کۆی گشتی چەند ملیارد دۆلارە. ئەو خاوەنی سوپای کەسیی خۆیەتی کە لە ١٧،٠٠٠ چەکداری کوردی فەیلی پێکھاتووە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران، قەتەر و ڕووسیا ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "السيرة الذاتية للنائب الاول الجديد لرئيس البرلمان محسن المندلاوي » وكالة بغداد اليوم الاخبارية". وكالة بغداد اليوم الاخبارية (بە عەرەبی). Retrieved 2024-03-31.
  2. ^ "Al-Mandalawi receives The Chairman of the Senate of Pakistan". Iraqi News Agency. Retrieved 2024-04-01.