لێدوانی ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/دانانی گرووپی بارکردن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم مافانە ھەر بۆ ڕاحەتی و ھاسانی کاری خۆمانە. بێجگە لەمە ویکیپیدیاش بەرەو پێشتر دەبا. ئیشاڵڵا ئەگەر جێبەجێ کران ھەموو لایەک دەزاننەوە چەندە بەقازانجە. زۆربەی ئەم مافانە زۆر لە مێژە لە ویکییەکانی تردا ھەیە و کەڵکی لێ‌وەردەگرن بەڵام لە ویکی ئێمەدا چون قەت بەڕێوەبەرێکی دڵسۆزی نەبووە کەس نەبووە وە دوای کەوێ. منیش لە مێژ بوو دەمەویست ئەم کارانە بکەم بەڵام ناچار ھەمووم کۆ کردنەوە بۆ ھاوین چوون کەس لە ویکیپیدیادا نەمابوو و ھەر خۆم بووم و خۆم!

با ئەوەش بڵێم تەواوی ئەم مافانە بۆ بەڕێوەبەران ھەیە و منیش پێم خۆشە بەکارھێنەرانی چالاکی خۆمان کە لێرەدا زەحمەت دەکێشن ھەیان‌بێ ھەتا ھەندێک لە قورساییی کارەکانیان کەم بێتەوە و باشتر و ھاسانتر خزمەتی ویکیپیدیا بکەن. ھەموو ئەم مافانەش بەپێی نیاز و پێداویستی ویکی خۆمانە و تەجرەبەی خۆم بووە لە ویکییەکانی تر کە داوام کردوون.

بۆ نموونە مافی گەڕاندنەوە کە بۆ بەرگری لە خراپکاری زۆر بەکەڵک دێ یان مافی پاسدانی خۆگەڕ کە کاری بەڕێوەبەرایەتی و پاسدەری کەم دەکاتەوە. ھەر ئەم مافەی بارکردن زۆر لەمێژە لە ویکی فارسی باسی لێ‌دەکرێ کە گرفتی بارکردنی وێنەی نائازدیان زۆرە بەڵام چون لە ھەوەڵەوە چارەسەریان نەکردووە تازە ھیچیان لە دەست نایا و ٢٥،٠٠٠ وێنەیان بار کردووە کە زۆری نائازادن و لەگەڵی پێوە بوون. یان لە ویکی عەرەبیشدا ١٦،٠٠٠ وێنە بار کراوە و کەسیش لێی‌ناپرسێ. ئەو کاتەی منیش بووم بە بەڕێوەبەر زیاتر لە ٥٠٠ دانە وێنە بار کرابوون و من نیوەیانم سڕییەوە و ئەگەر بەستەری بارکردنی وێنەم نەگواستباوە بۆ کۆمنز خوا دەیزانی چەندی تریشیان بار دەکرد ئەگەر چی ئێستاش ھەر بە تایبەت:بارکردن باری دەکەن!

ئێستا ھەر وەکی کووتم ئێوە و ھەموو بەکارھێنەرانی چالاکی تر مافی بارکردنی وێنەتان ھەیە. بەڵام ئەگەر بتوانم دەمەوێ مافێکی تر بە گرووپی بارکردن زیاد بکەم ئەویش گواستنەوەی پەڕگەکانە (گۆڕینی ناوی پەڕگە). ئەم مافەش تایبەتی بەڕێوەبەرانە بەڵام ئەگەر بتوانین بە گرووپی بارکردن زیادی بکەین زۆر باش دەبێ و ئەم گرووپە لە داھاتوودا دەتوانن بەباشی بەشی پەڕگەکان بەڕێوەبەرێ و ئیتر لە داھاتوودا قەت گرفتی ویکی فارسیمان بۆ پێش نایا؛ ئێستا کە دەتوانین دەبێ پێشی بگرین، دەنا دوایی ناتوانین.

مافی تر ھێشتا ھەیە کە لە ویکی ئێمەدا نییە. بەڵام ئێمەش پێویستمان بە ھەموویانی نییه. بۆ نموونە مافی پاسدەری ھەیە کە جارێ بە ویکی ئێمە زووە. ئەوەی بزانم و بەڕاستی بۆ ئێمە بەکەڵک بێ مافی Floodە کە خۆم بەڕاستی ھەستم کردووە کە پێویستە و لە ویکی فارسیشدا نییە کە چی زۆریشیان کار پێیەتی. ئەوپەڕی دەتوانین مافی «بەکارھێنەرانی پەسندکراو»یش چالاک بکەین و ئیتر بەم جۆرە ھەتا ماوەیەکی زۆر کارمان نامێنی.

ھەڵبەت وردەکاریی تر زۆرە ھەیە کە لە ویکی ئێمەدا کاری لەسەر نەکراوە و ئیشاڵڵا ئەوانیش چارەسەر دەکەین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٧:٥٩, ١٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)