لێدوانی دەروازە:ئەرژەنتین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازە[دەستکاری]

@Tessla دەستخۆشیت لێدەکەم بۆ دروستکردنی ئەم دەروازەیە، تێبینیی هەندێک هەڵەم کرد،یەکەم ئەوەی وتاری سەرەکی (بەشی زیاتر )تێدا نییە بۆ چوونە ناو وتارەکە.دووەم ژیاننامەی میسی پڕییەتی لە کەم و کوڕی نازانم بۆچی وەک وتاری هەڵبژێدراو داتناوە! هەمیش ژمارەی سەرچاوەکانت لانەبردووە.سێیەم سەبارەت بە دەروازە پەیوەندی دارەکان بەس بەڕازیل پەیوەندی بەم دەروازەوە هەیە ئەوانی دیکە دوورن لێیەوە باشتر دەروازە وڵاتەکانی ئەمریکای باشوور وە ئەمریکای لاتین دابنرێت.لە کۆتاییدا دەزانم بوونی دەروازە گرینگە بەڵام لەویش گرینگتر ئەوەیە کە ئەوەندە بابەتی پێویست هەبێت کە بەشە سەرەکییەکانی پێ پڕبکەینەوە بەبێ کەم و کوڕی.دووبارە دەستخۆش. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: منیش دەستخۆشیت لێ دەکەم کە یەکێکیت لە خەمخۆرانی ویکی. سەبارەت بە هەڵەکان (یەکەم: دانانی وشەی زیاتر لە دەروازەکانی پێش ئەمەش دام نەناوە ئەمەش هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوە تەنھا پێشەکییە و دەسپتێکە تا بیناسێنم کە ئەو دەروازەیە یان ئەو وتارە چییە، هەمیشە دەستپێک و پێشەکی کورتن و بەپێویستم دانەناوە وشەی زیاتر بەکاربەرم، تۆ ئەتوانیت زیادی بکەیت کارێکی گران نییە ئەوە گەر پێت خۆش بوو. دووەم: سەبارەت بە وتاری مێسی ئەتوانیت پێم بڵێیت هەڵەی چی تێیە ؟ ژمارەی سەرچاوە نابینم تێیدا !!. گەر وتارێکی شیاوترت بینی داینێ بۆم بەشکم ئەویان دابنێم). سەبارەت بە پێشنیارەکەت، دانانی دەروازەی پەیوەندیدار تەنھا بەڕازیل نییە، کۆمەڵگا و مێژوو و کەش و ھەوا و جوگرافیا هەموویان پەیوەندیان هەیە بە وڵات ناوچە شار پارێزگا هەرێم. ئەمە ڕای منە، هیوادارم لەوەیان توانیبێتم تێت بگەینم. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٢٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەڵی وادیارە باشترت کرد دەستخۆش.نەخێر وتاری سەرەکی پێویستە بەشی زیاتر هەبێت ئەمە گفتوگۆی ناوێت، یان بەشێوەی بەستەر یان دەبێت بەشی زیاتر هەبێت وەک ئەوەی بۆ بەشەکانی دیکە داتناوە.من بۆخۆم زۆر سەرنجم لەسەر ئەم کارانە نییە و نازانم چۆن چاک دەکرێت.سەبارەت بە وتاری میسی ئەگەر سەیری بکەیت هیچ ئەوەی کێشەی سەرچاوە و شێوازی نوسینی هەیە ،بەشەکانی ناو وتارەکەش کەم و کوری هەیە.بۆیە شایەنی ئەوە نییە وەک وتاری هەڵبژێردراوی دەروازە دابنرێت .دیارە منیش باسی ئەوە دەکەم ئەگەر باشتر هەبوایە پێشنیارم بۆت دەکرد، کە نییە ئیتر تووشی ئەم گرفتانەش دەبیتەوە. بۆیە باشتر پێش دروستی کردنی دەروازەکان بیر لەو بابەتە بکەیتەوە.ئەو دەروازانەی داتناوە دەروازی گشتین ، بەڵام دەروازەی وڵاتە دراوسێکانی ئەرژەنتین یان وڵاتانی ئەمریکای لاتین پەیوەندی تایبەتی هەیە بە دەروازەکەوە . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەتوانین زیاتر لە چەند دەروازەیەک لە بەشی دەروازە پەیوەندیدارەکان دابنێین. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٣، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لە ویکیی ئینگلیزی چەنديین دەروازە دانراوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: خۆی کێشەکە ئەوەیە کە کەس نییە چاکسازی تێدا بکات، من خەریکی کارێکم لەولاوە کێشەیەک دێتە پێش ئیتر نازانم بەکامیانا رابگەم، ئەم زیادکردنی دەروازە پەیوەندیدارانە دەتوانیت تۆش بیکەیت بەڵام نازانم بۆچی دەڵێت سەرنجم لەسەری نەبووە خۆ هێندە گران نییە. حەزناکەم زۆرت لێبکەم لە گۆڕانکاری بەڵام کەی کاتم هەبوو ئەوا دەروازەی تریش زیاد دەکەم. سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٥٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەوە شتێک نییە ڕەختەی لەسەر بێت کە من بیکەم یان نا.بەڕێزت دروستت کردووە و منیش پێم وتووی ئەو بەشانەی هەڵەیە و پێویستە چاک بکرێت .جا کە تۆ چاکی نەکەیت بە تەمای کێ بێت چاکی بکات؟.هەندێک شت گفتوگۆی ناوێت .دیارە بەڕێوبەرەکان بە گشتی ساردبوونەوەیەکی باشیان پێوە دیارە دەنا ئەمانە پێش ئەوەی من قسەی لەسەر بکەم ئەوان قسەیان لەسەر دەکرد . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: تۆ بەکارھێنەرێکی باشیت، بەڵام هەندێک جار شێوازی بیرکردنەوەی تۆ کار لە کەسانی تر دەکات. گەر هەر شتێکی ترت هەیە بفەرموو. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٨، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نازانم مەبەستت لەو قسەیە چییە! چ شتێکی هەڵەم وتووە؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەڕێز ئێمە کێشەی تایبەتیمان لەگەڵ یەک نییە. ئەتوانی جواب بدەیتەوە بزانم کێشەی قسەکانم چییە و جەنابت لەسەر چ پێوەرێک کار دەکەیت؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: نەخێر بێگوومان کێشەمان نییە. ئەو شێوازی بیرکردنەوەیەی تۆ هەڵەیە. مەبەستم ئەوەیە، پێش قسەی بەکارھێنەرانی تر تۆ بڕیاری خۆت داوە و بەناوی کۆمەڵگەشەوە قسە دەکەیت. باشترین نموونە منم، کە ناڵێیت بۆنموونە تێسلا ڕەنگە بیرۆکەیەکی باشتری پێ بێت، و دیارە ئەو پێی باشترە لە دەروازە پەیوەندیدارەکان دەروازەی وەک کۆمەڵگا و ئەوانیش دابنرێن نەک بەس وڵاتەکان دابنرێن. ناڵێیت کە ئەویش بەکارهێنەرێکی شارەزایە و لەخۆڕا مافی بەڕێوەبەریی بەدەست نەهێناوە. (سەبارەت بە پێشنیارەکان ھەقی تۆیە، و پێشنیار شتێکی باشە و من جێ بەجێیان دەکەم). بەڵام گەر لەجیاتی من و کۆمەڵگا لەسەر هەنێک شت بڕیار بدەیت، ئەوە بە ڕەوا نابینم. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لە کاتێکدا پێویستە تۆ ئەو کەم و کوڕیانە لە بەرچاو بگریت و نەیەلێت تێپەرێت بەڵام من دەبێت پێت بلێم ئەوەت هەڵەیە .لە ڕاستیدا نازانم چ شتێکی هەڵە هەیە لەم بابەتەدا.بەدیاکراوی ئەوەی خۆت پێت باش بووە داتناوە بەبێ ئەوە بگەڕێیتەوە بۆ ئەوەی کە ئەمە چ کێشە و گرفتێکی هەیە. ئەوانەی من باسم کردوون بابەتێکی زۆر ئاسایین .تۆ دەڵیت پێویست ناکات لە دەروازە بەستەر یان بەشی( زیاتر) بۆ وتاری سەرەکی هەبێت لە کاتێکدا ئەوە هەر پێویستی بە قسە نییە  ! ئەمە ڕای کەسی دیکەی پێویستە بلێت من ڕاستم یان تۆ ؟.نەک هەر ئەم دەروازەیە بەگشتی سەرجەم دەروازەکان ئەو گرفتانەیان هەیە .ئەگەر سەیری ویکیی ئینگلیزیی یان عەرەبی بکەیت ئەوە ئاسانتر لە بابەتەکە دەگەیت.خۆئەوان سەد بەرامبەر ئێمە شارەزاتر و چالاکترن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: تکایە قسەکانت تێکەڵ مەکە. من لەسەرەوە پێم وتیت کە وشەی زیاتر بەپێویستی نازانم داینێم، بەڵام گەر ویستت دایدەنێم یاخوود خۆت دایبنێ. کەوایە بۆچی دەڵێیت کە بەتەنھا وتوومە نابێت دابنرێت یان هەر پێویست ناکات. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٣٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared ئێوە ڕاتان چییە؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]