لێدوانی بەکارھێنەر:Sarhang16

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Doncaster/ دۆنکاستەر[دەستکاری]

شارۆچکە یەکە دەکەوێتە باشووری یۆرک شایر لە بەریتانیا، دۆنکاستەر ٣٢ کیلۆمەتر دوورە لە شەفێڵد وە زۆر کەس بە{ دۆنی }ناوی دێنن ، فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەیە بە ناوی {ڕۆبین هوود} وە لەم ساڵانەی دواییدا شاەرەکە پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە دیووە و ئێستا گەورەترین کۆلێجی خوێندن لە بەریتانیا دا لەم شارۆچکەیەدایە. بازاڕی فرێنچگەیت کە بازاڕێکی گەورەیە لەم شارەدا کراوەتەوە کە هەموو جۆرە شتێکی تێدایە و بە شێوەیەکی زۆر مۆدێرن دروستکراوە، هەروەها دیوێکی تری ئەم بازاڕە بەستراوەتەوە بە شوێنی هاتن و چوونی پاس یاخوود بڵیین مەوقیفی پاس. لە چەند ساڵێکدا دۆنکاستەر لەیک ساید دروست کرا شوێنێکی سیاحیە و ڕۆژانە خەڵک بۆ بەسەر بردنی کاتەکانی خۆی ڕوودەکاتە ئەوێ کە دەکەوێتە تەنیشت یاریگای دۆنکاستەر ڕۆڤەرس {کیپمۆت ستادیۆم} لەگەڵ دروست کردنی لەیک ساید جەندین بازاڕ و دوکان لەم شوێنەدا دروستکرا کە زیاتر ناوچەکەی سەرنج ڕاکێشکردووە بۆ گەشتیاران وەکوو ٤٥ دوکان و ڕیستۆرانت. بەپێی سەرژمێریەکانی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتوانی دۆنکاستەر ٦٧٩٧٧ کەس بووە. هەروەها ئەم شارە بەوە ناسراوە کە یاری ئەسپ سواری تێیدا زۆر بە ناو بانگە و خەڵکەکەی ئارازوویەکی زۆر بۆ ئەم یارییە دەکەن.


ئاگاداری[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزم ، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیای کوردی. بەڵام تکایە لێرەدا وتار نانووسرێت. بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا تکایە سەردانی (بەشی یارمەتی ویکیپیدیا) بکە. --Diyar Design (talk) ١٤:٢٥, ٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)