لێدوانی بەکارھێنەر:Fridanarin

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Fridanarin!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٦١٤ وتار و ١٣٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٧:٤٦, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


ز یان گزا[دەستکاری]

کاکە Fridanarinگیان ڕای تۆ سەبارەت بە ئەو گواستنەوە کە لە ناوی وتارەکەدا کردم چیە؟ زایلۆلۆژی مادی (لێدوان) ١٥:٠٢, ١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس بۆ نووسینی ئەم وتارە جوانانە، منیش ھەندێک بە سەریاندا چوومەوە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:١٨, ١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سوپاس بۆ دەستکاریەکە

من گزیلۆلۆژیم بە پێی زمانی فەرەنسی بە کار هێنا کە بە کار هێنانی بۆ زمانی کوردی ئاسانترە و مێشک خێراتر لە بەری ئەکات سوپاس بۆ زیاد کردنی وێنەکەش

سپاس بۆ نووسینت!!! ئەگەر دەکرێت سەرچاوەیش بۆ وتارەکە زیاد بکە تا کارەکە تەواوی تەواو بێت!!! مادیوتووێژ (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٣٦, ١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

من دەمەوێت وردە وردە زانیاریەکان زیاد بکەم و نامەوێت پەلەی لێ بکەم. بۆ ئەوەی زانیاریەکان بە تەواوی راست بن. سەچاوەش زیاد دەکەم بە سەر چاو

بژیت Fridanarinگیان، خۆشم دێت بە (Quality) گرینگی ئەدەیت. ئافەرین!!! مادیوتووێژ (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٤٩, ١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سوپاس، خۆشحاڵ ئەبەم بتوانم لەم رێگەوە یارمەتیەک بدەم

Fridanarin ئێژم قەیناکا بپرسم خەڵکی کام بەشی کوردستانی؟ مادیوتووێژ (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٥٥, ١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

دێرینناسی[دەستکاری]

سڵاو کاک Fridanarin و ڕێز و سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت. بەڕێزم جنابت وتارێکت بە ناوی دێرین ناسی بەرامبەر بە Archaeologyی ئینگلیزی داناوە. بەڵام ھەر وەک خۆت ئاماژەت پێکردووە وشەکە لە arkhaiosی یۆنانی بە مانای ancient ھاتووە. ھەر وەک دەزانی ancient لە کوردیدا دەبێتە کەڤنار یان کەونار، کە وا بوو Archaeology دەبێتە کەڤنارناسی نەک دێرینناسی. بە بڕوای من دێرینناسی زیاتر بۆ Paleontology دەگونجێ ھەتا Archaeology، بڕوای تۆ چییە؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٣٥, ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو من وشەی کەڤنار ناناسم، بەڵام[Paleontology] تایبەتە بە فۆسیل ناسیەوە کە بە کوردی یان دەبێت وشەیەکی تایبەت هەبێت یانیش دەبێت هەر ئیگلیزیەکەی بە کار بێت، بەڵام دێرین ناسی واتە گەڕان بە دوای هەموو کەرەستەیەک کە دەگەرێتەوە بۆ پێس مێژوو و پاش مێژوو، [Paleontology] دیسیپلین پێناسە ئەکات کە تایبەتە بە فۆسیل بەڵام دێرین ناسی وا نییە.

[ancien] وابزانم بە کوردی بە واتای دێرینە 

ئیتر ئەگەر ئێوە پێتان وایە من هەڵەم تکایە راستی کەنەوە. بەڵام ئەوەندە ئەزانم کە لە بەر نەبوونی ئەم دیسیپلینە لای ئێمە کێشەی زۆرمان هەیە بۆ ناو. بۆیە من هەوڵ نادەم حەتمەن وشەیەکی کوردی بۆ درووس بکەم وپێم وایە ئەو ناوە زانستیانەی کە لە زۆربەی زمانەکان یەک جۆر بە کار دێن بۆ نموونە [پالێئۆلیتیک] باشترە لە کوردیش هەروا بە کار بێن. ئەڵبەت ئاماژە بە وەش بکەم کە من مەبەستێکم هەیە کە پێم باشە ئێوەش بزانن

لە بەر ئەوەی ئەم زانستە لە رێگەر زمان و کەلتووری رۆژئاواوە بە ئێمە دەناسرێت، بۆ ئەوەی جیلی نوێ کە دەیەوێت خوێندنەوەی ئەم زانستە بکات [لە رێگەی زمانی رۆژئاواوە] باشتریە دیسیپلینەکان بە ناوە رۆژئاوائیەکەیەوە بناسێت، بۆ نموونە من لە بەر ئەوەی زۆربەی ئەم ناوانەیان وەرگێڕابووە سەر ئەو زمانەی کە پێشتر دەمخوێند، کاتێک کە بە زمانی فەرەنسی دەستم بە خوێندن کرد زۆر زۆر تووشی کێشە بووم. لە کاتێکتا کە مامۆستاکان سەبارەت بەو شتەی کە پێشتر ئەمزانی وانەیان دەوتەوە، بەڵام چون من ناوە لاتینەکەیم نەدەناسی بۆ تێگەیشتن لە وانەکە تووشی کێشەیەکی زۆر دەبووم. کە واتە یان ئەوەتە ئەگەر ناوی کوردیمان بۆ وشەکان نیە با هەر ناوەکەی خۆی بە ئینگلیزی بە کار بێنین. رای ئێوە چیە؟

منیش لەگەڵ جنابتم کە ئەگەر ناوێک نەبوو یان باو نەبوو ھەر ئینگلیزیەکە بەکاربھێنین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٦:٥١, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاوە[دەستکاری]

بەڕێزم کێشەکەت چییە بۆ سەرچاوە دانان؟ بزانە بە خوێندنەوەی ئەوە چارەسەر دەبێ؟ ویکیپیدیا:ناردنەوە بۆ سەرچاوە. چارەسەر نەبوو باس بکە. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٤:١١, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بژی فریدا نارین بۆ نووسینی ئەو وتارە جوانەی لە سەر کەربۆنی ١٤. ئافەرین!!! مادیوتووێژ (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٧:٢٦, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC) سوپاس، ئەڵبەت هێشتا پێویستی بە زیاد کردنی زانیاریە کە هەوڵ ئەدەم وردە وردە پێێ زیاد کەم، هیوادارم کەسانیتریش هەبن بۆ زیاد کردنی زانیاری.

شوێنه‌وارناسی[دەستکاری]

سڵاو Fridanarinی بەڕێز. وتاری دێرین ناسیت کرد بە شوێنه‌وارناسی؛ ھۆکارەکەی چی بوو بەڕێزم؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٠ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٠:٠٨, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)