قەزیەی ھیپۆتێزیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەزیەی ھیپۆتێزیک (بە ئینگلیزی: hypothetical proposition) یا قەزیەی شەرتی (بە عەرەبی: قضية شرطية) بە قەزیەیەک دەڵێن کە حوکم دەکات بە بوون یا نەبوونی لەپاڵدراوییەک (نیسبەتێک) بە مەرجی بوون یا نەبوونی لەپاڵدراوییەکی تر. قەزیەی کاتەگۆریک بە قەزیەیەک دەڵێن کە بە شێوەی ڕەھا و بێمەرج حوکم دەکات بە بوون یا نەبوونی لەپاڵدراوییەک، واتە بە ئەرێ یا بە نەرێ شتێک دەداتە پاڵ شتێکی ترەوە، وەکوو قەزیەی «ھەواکە پاکیزەیە.» بەڵام، ئەگەر شەرت و مەرجی تێ کەوێ، ئەوە ئیتر ھیپۆتێزیک یا شەرتی یا مەرجدارە، وەکوو قەزیەی «ئەگەر باران ببارێ، ھەواکە پاکیزە دەبێ.» بەشی یەکەمی قەزیەی ھیپۆتێزیک پێشەنگ -ی پێ دەوترێ، لەبەر ئەوەی کە پێشەنگایەتیی بەشی دووەم دەکا. بەشی دووەمیش شوێنکەوتوو -ی پێ دەوترێ، لەبەر ئەوەی کە حوکمی قەزیەکە ئەوەیە کە [ئەم بەشە] بە شوێن پێشەنگەوە دێ و ئاکامی ئەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھنگنامە جامع منطق (بە فارسی). پژوھشگاھ علوم و فرھنگ اسلامی. 1402. p. 665.