سەید محەممەد سەفایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد سەفایی
سەید محەممەد لە ١٩٥٠
سەید محەممەد لە ١٩٥٠
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونمحەممەد ئەحمەدی
لەدایکبووی١٩٣٢
ناوچەی ھەوشار، موکریان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردووی٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥(١٩٩٥-١١-٢١) (٦٢–٦٣ ساڵ ژیاوە)
سەقز، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
چەشنەکانفۆلکلۆر
ئامێرەکاندەف
ھاوسەر(ەکان)٤

محەممەد ئەحمەدی ناسراو بە سەید محەممەدی سەفایی (لەدایکبووی ١٩٣٢ لە ساینقەڵا - کۆچی دواییی ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە سەقز) گۆرانیبێژێکی فۆلکلۆری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە شێوازی تایبەتی گۆرانیوتن لە بواری مۆسیقای کوردی لەنێو خەڵکدا ناوبانگی دەرکرد.[١]

ژیان[دەستکاری]

سەید محەممەدی سەفایی ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی بلووزی سەفاخانەی ناوچەی ھەوشار لەدایکبووە، و نەخوێندەوار بووە.[٢] لە قۆناغێکی ژیانیدا ھاوڕێیەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەک ھەبووە، بە جۆرێک کە وەک کرێچی لە یەک خانوودا ژیاون لە شاری تیکاب و بیروڕایان لەسەر زمان و گۆرانیی کوردی گۆڕیوەتەوە.[٣] سەید محەممەد لە شارەکانی ساینقەڵا و بۆکان و لە شاری سەقز ژیاوە، و زۆربەی تەمەنی لە کوردستان بەسەر بردووە و ژیانی بۆ مۆسیقای ناوخۆییی کوردستان تەرخان کردووە. ئێستاش بنەماڵەکەی لە سەقز دەژین. سەید محەممەدی سەفایی یەکێک بووە لە موریدەکانی تەکیە و خانەقاکان، یەکێک بوو لە شێخ و دەروێشە بەناوبانگەکانی کوردستان، کە دواتر لە ڕێبازی دەروێشەوە ڕووی لە ھونەری گۆرانیوتن کرد. گرنگییەکی زۆری بە پاراستنی زمان و کولتووری کوردی داوە و خاوەنی قوتابخانەیەکی تایبەت بوو لە بواری زمان و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی.[٤]

محەممەد سەفایی لە سەردەمی لاوێتیدا کە مورید و دەروێش بوو، حەز لە کچێکی ناوچەکە دەکات و چڕی حەزەکەی بە جۆرێک دەبێت کە داوا لە شێخ بکات کە کچەکەی بۆ بخوازێت؛ بەڵام کاتێک شێخ دەچێت بۆ داخوازیی کچەکە بۆ سەید محەممەد سەفایی و جوانی کچەکە دەبینێت، کچەکە بۆ خۆی دەخوازێت و خێزانی کچەکەش ڕازی دەبن. لەبەر ئەم ھۆکارە سەید محەممەد زۆر توڕە دەبێت و بڕیار دەدات دەست لە دەروێشی ھەڵبگرێت و لە ڕقی شێخ دەبێت بە گۆرانیبێژ.[٥][٦] ھەر وەک خۆی ئاماژەی پێکردوە لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا وەک کاردانەوەیەک دەڵێت:

‎ڕیشەکەم تاشی پرچەکەم لەبێخ

بەرماڵ و تەزبیحم ناردەوە بۆ شێخ وتم: یا شێخ گیان من تۆبە ناکەم

بەڵکو تا جوانم یەکێک پەیاکەم

ئەو دەفەشی تا کۆتاییی ژیانی گۆرانی پێ دەوت ھەمان دەفی زەمانی دەروێشیی بوو. ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەکاری ھێناوە لەدژی شێخ.

مردن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٤ سەید محەممەد تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبێت، و لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥دا لە شاری سەقز کۆچی دوایی دەکات. لە شاری سەقز لە گۆڕستانی شاناز بە خاک دەسپێردرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زندگینامه/بیوگرافی و آثار سیدمحمد صفایی، سایت موزیک کردی، 1400
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "سەید محەممەدی سەفایی". Kurdipedia.org. Retrieved 2024-05-16.
  4. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  5. ^ ""سەید محەمەدی سەفایی" لە دەروێشییەوە بۆ گۆرانبێژی". haje.ir. Retrieved 2024-05-16.
  6. ^ خیانتی که شیخ به سید محمد صفایی خواننده مشهور کورد کرد، پایگاه خبری زریان، ۱۳۹۸

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]