سینەمای ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ئیسپانیا (بە ئینگلیزی: Cinema of Spain) ئاماژەیە بۆ کۆی ئەو بەرھەمە سینەماکاریانەی کە لە ئیسپانیا یان لەلایەن سینەماکارانی ئیسپانی لە دەرەوەی ئیسپانیا دروستکراون. ئەمڕۆ سینەمای ئیسپانی پلەیەکی بەرچاوی لە جیھاندا ھەیە، ئەمەش دەرئەنجامی کارە داھێنەرەکان و پێشکەوتنە تەکنیکییەکانییە. لە مێژووی دوور و درێژی سینەمای ئیسپانیادا، لویس بوونویێل یەکەم سینەماکاری ئیسپانییە کە ناوبانگێکی جیھانی بەدەستھێناوە، دواتر پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.[١][٢] لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەو زیانە ئابوورییەی کە بە جەستەی سینەمای ئیسپانیا گەیاندراوە، وای کردووە ئیسپانیا زیاتر سەرنجی لەسەر بەرھەمھێنانی ھاوبەش بێت. لە ساڵی ٢٠١٣دا بەرزبوونەوەی باجی بەھای زیادکراو لەسەر نرخی بلیتی سینەماکانی ئیسپانیا بووە ھۆی ئەوەی نرخی بلیتەکان بە ڕێژەی ٢١٪ باز بدات.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cinema of Spain". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2020-01-10.
  2. ^ "Riña en un café". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2019-05-19.
  3. ^ "Salida de misa de doce del Pilar de Zaragoza" : la fraudulenta creación de un mito franquista (بە ئیسپانی)