سیاناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاناو گوندێکی شارستانی مەریوانه‌. خەڵکی سیاناو بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٧٨٩ کەس لە ١٦١ بنەماڵەدا بووە. سیاناو که‌وتۆته باشووری شاری مه‌ریوانه‌وه‌ و له نێوانیاندا کێوی میراجی هه‌یه . گوندی سیاناو له باکووره‌وه‌ به کێوی به‌رزی میراجی سنووردار بووه‌ و له باشووره‌وه‌ به کێوی سوورێن که ده‌ستپێکی زنجیره‌چیای زاگرۆسه. و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دراوسێی گوندی دووماڵه‌یه و له ڕۆژئاواشه‌وه‌ دراوسێی گوندی ئه‌سکۆڵه .

گوندی سیاناو به هۆی مامۆستا مه‌حموودی سیاناوییه‌وه‌ له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ناسراوه‌ . ئه‌و پیاوه‌ که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی بوو که به زانای ته‌سه‌ووف ناسرابوو . له که‌سایه‌تییە ناسراوه‌کانی ئه‌م گونده ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به مامۆستا عه‌بدولحه‌میدی عالی کوڕه‌زای مامۆستا مه‌حموود و هه‌ر وه‌ها مامۆستا عه‌بدولباسیتی عالی کوڕی ماموستا مه‌حموود و مامۆستا عامر عالی کوڕه‌زای مامۆستا مه‌حموود.

ئه‌م گونده به هۆی سرووشتێکی جوانه‌وه‌ هه‌موو ساڵیک ئه‌بێ به سه‌یرانگای خه‌ڵکی مه‌ریوان و شارانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان. له سه‌یرانگا به ناوبانگه‌کانی سیاناو دۆڵی سوورێن و دەشتی ئاوایی کە دەکەوێتە باشووری ئاواییەکە که هه‌موو ساڵێ هه‌زاران که‌س به‌ره‌و جوانییه‌کانی خۆ بانگێشت ئه‌کات .