سکۆت کووپەر (دەرھێنەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سکۆت کووپەر لە ئاهەنگی خەڵاتی ڕۆحی سەربەخۆ لە لۆس ئەنجلۆس لە ٥ی ئازاری ٢٠١٠.

سکۆت کووپەر (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٠) دەرهێنەر، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە. بەهۆی دەرهێنان و نووسینی فیلمی (Cray Heart) لە نواندنی ئەکتەر جێف بریجز ناوبانگی دەکرد، کە دواتر فیلمەکە سێ خەڵاتی ئۆسکاریش بۆ فیلمەکە بردەوە لەساڵی ٢٠٠٩. پڕۆژەی دووەمی دەرهێنانی سکۆت فیلمی ئاکشنی (Out of the Furnace) بوو لە نواندنی ئەکتەران کریسچن بەیل و ودی هاریلسن بوو، بەڵام لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی داهاتەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە. ساڵی ٢٠١٥ بۆ سکۆت بە ساڵێکی مەزن دادەنرێت بەتایبەتی بەهۆی کارکردن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپدا، کە تیایدا هەڵسا بە دەرهێنانی فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش، کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی چەتەی پێشووی شاری بۆستن دەکات بەناوی وایتی بەلگەر.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کووپەر لە ناوچەی ئابینگدنی ڤێرجینیا لەدایک بووە.[١] ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئامادەیی ئابینگدن دەرچووە، و دواتر لە شاری نیویۆرک چووەتە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Welcome to nginx". www.roanoke.com. Archived from the original on February 1, 2013. Retrieved February 3, 2022. ١ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  2. ^ IUTech (July 31, 2019). "Scott Cooper Miami Fan Club Profiles A Successful Journey In The Movies And Entertainment Industry". Indiana Tech (بە ئینگلیزی). Retrieved August 26, 2019. ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.