زنجیرەچیای ئەلەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرەچیای ئەلەی
زنجیرەچیاPamir-Alay
وڵاتقرغیزستان، تاجیکستان
پۆتانی شوێن٣٩°٤٠′١٢″N ٧٢°٠′٠″E
بەرزترین خاڵتاندیکۆڵ
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٬٥٤٤ مەتر
Map

زنجیرەچیای ئەلەی یان ئەلی (بەڕووسی: Алайский)بریتییە لە زنجیرەیەک چیا کە لە زنجیرە چیاکانی تین شان لە قرغیزستان لە ڕۆژاوا بۆ تاجیکستان درێژ دەبێتەوە ئەمە بەشێکە لە سیستەمی چیای پامیری ئەلی زنجیرەکە بەرەو ڕۆژھەڵات تا ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە.[١] بەرزترین لووتکەی پیک تاندیکولە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٥٥٤٤ م. ھەروەھا سنووری باشووری دۆڵی فێرگانا پێکدێنێت، لە باشوور بە تیژییەوە دەکەوێتە دۆڵی ئەلەی. بەشی خوارووی زنجیرەکە دەڕوانێتە ڕووباری کیزیلسوو یان ڤاخش، کە ناوچەی سێبەری بارانن و وشکن بەڵام بەھۆی ئەو جۆگەلانەی کە لە بناری باکووری زنجیرەکە ھەڵدەقوڵێن ئاو دابین دەکەن. بەرزترین لووتکەی سکۆبلیڤایە کە بەرزییەکەی ٥٠٥١ مەترە، ھەروەھا لووتکەیەکی ناسراوە.[٢]

ھەندێک لە سەرچاوە ناتەواوەکان وا دەردەکەون کە دەستەواژەی “چەماوەی باشووری تیان شان “ بۆ ئەم زنجیرە چیایە بەکاردێت کە گونجاوە لەگەڵ سنووری باشووری قرغیزستان، لەبەری باکووریش بە گشتی ناسراو بە زنجیرەی فێرگانا، بەڵام بە زۆری ناوی ئەلای بەکاردێت ھەروەھا زنجیرەکە لە تورکستان و زەرافشان لە بەشی باشووری ڕۆژاوای بەناوی ((دوور پامیر ئەلی)) بانگ دەکرێت بەڵام زۆرتر دەستەواژەیەکی کۆمەڵایەتی ناوچەکەیە بۆ چەندین ناوچە لەدەڤەرەکە.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]