دەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکان
ئەمڕۆ |
[] |
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١ی نیسان – باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کەوت و بەھۆیەوە ١٦ کەس کوژران، لە نێویاندا ئەفسەر و سەرباز و خەڵکی مەدەنی ھەبوون.
- ٣١ی ئازار – پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی باکووری کوردستان و تورکیا توانی ٥.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و شارەوانیی ٣ گەورەشار و ٨٢ ناوچە مسۆگەر بکات.
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.