دەروازە:زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانست چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی زانست!

زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد.

زیاتر لەبارەی زانست...

ھەنووکە ١٬٠٤٨ وتار لە دەروازەی زانستدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گڵۆپی پلازما
گڵۆپی پلازما

دۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە، بریتییە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا ھەبێت (ڕەقی، شلی، گاز) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی ھەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە ھۆی دەرچوونی ئەلکترۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا، بۆیە بەھێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی ھاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە ھەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی، ئەمەش بەھۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک ھەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

بەنداو پێکھاتەیەکە کە ئەندازیارانی شارستانی دروستی دەکەن

ئایا زانیوتە؟

  • زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
  • ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داھێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.


زانای ھەڵبژێردراو

ئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت.

زیاتر...

مێژوو

زەوی تەمەنێکی دوور و درێژی ھەیە کە دەگەڕێتەوە ملیارەھا ساڵ بەر لەئێستا زانایان گەیشتونەتە ئەو ڕاستیەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمار نەھاتوو پێکھاتووە کە بەتینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە ھێشتا ھەستی پێ دەکرێ زاناکان سەرەتا دەیانووت ئەو تەقینەوەیە ۲ ملیارد ساڵ بەر لەئێستا بووە. بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریانخست کە ئەو تەقینەوەیە نزیکەی ١٥ملیار ساڵ بەر لەئێستا بووە. ساڵی ١٩٥٤ زانای ئەمریکی (ئیلسۆسترنبورگ بارگ ھۆڕن) توانی لە ناو گابەردە کۆنەکاندا شوێنەواری بەکتریایەک بدۆزێتەوە کەلە ۳ملیار و ٥٠٠ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا لەسەر زەوی ژیاوە بەمەش زاناکان بۆیاندەرکەوت کە تەمەنی زەوی لەوە زیاترە کە ئەوان بۆی دەچوون.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکی زانستیت ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان