دەروازە:ئێڤەنێسنس
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئێڤەنێسنسدەروازە:ئێڤەنێسنس/نوێکردنەوەی پەڕە ژێرپەڕەئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی. یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نووسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و «نەمرەکەم» ھەردووکیان نووسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە. دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: «خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت). ژێرپەڕەژێرپەڕە
لەم مانگەدا
ژێرپەڕەفۆڵێن یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە. ژێرپەڕەلەکریمۆسا گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت. پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |