دیۆر فاڵ سۆو
دیۆر فاڵ سۆو (لەدایکبووی ١٩٦٨) کەسایەتی یاسایی و دادوەری سەنیگالییە.[١] لە ساڵی ١٩٧٦، ناوبراو بوو بە یەکەم ژنە سەنیگالی کە ببێتە داواکاری گشتی لە سەنیگال،[٢][٣] ھەروەھا سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی ژنانی دادوەرە.[٤]
ژیان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٧٦، بوو بە داواکاری گشتی سەنیگالی لە ساینت لویزی پایتەخت،[١] بەمەش بووە یەکەم ژنە سەنیگالی لەم پۆستەدا. بەر لەوەش بەڕێوبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتی پەروەردەیی سەنیگال بووە، ئۆرنج سۆناتێل لە کارووباری یاسایی، ڕاوێژکاری یاسایی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی لە ڕواندا، ھەروەھا ڕاوێژکاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بووە.[٥]
لە ساڵی ١٩٩٩، لەدوای ئەوەی لەلایەن یوونیسێف یارمەتی دارایی وەرگرت بۆ تووێژینەوەکردن، دیۆر لەپاڵ تیمێکی یاسایی ڕەشنووسی لابردنی یاسای قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێیەیان ئامادەکرد.[٦]
لەماوەی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥، ئەندامی لیژنەی کۆمیتەی ئەفریقی بوو بۆ مافەکانی خۆشبژێوی منداڵان.{[٧][٨]
لە ساڵی ٢٠١٥، سەرۆکی فەخری تۆڕی ڕۆژنامەنووسان بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ و جێندەری. لە ساڵی ٢٠١٧، دەستی لەو پۆستە کێشایەوە.[١]
کارەکان[دەستکاری]
- تووێژینەوەیەک لەسەر مافەکانی منداڵان لە سیستمی دادی ئەفریقا> زانکۆی گینەت ساڵی ١٩٩٦.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب PORTRAIT: Me Dior Fall Sow, une pionnière toujours aux aguets, Thiey Dakar, 24 November 2017. Accessed 10 March 2020.
- ^ "Dior Fall Sow et les droits des femmes: un combat acharné". lepetitjournal.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 2020-03-10.
- ^ Samarew (2019-06-24). "Dior Fall Sow, 1ère femme procureure: " le jour où j'ai dit non au pouvoir"". SAMAREW INFOS (بە فەڕەنسی). Retrieved 2020-03-10. ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ""Les violeurs ne seront plus punis par des peines qui ne sont pas dissuasives"". BBC News Afrique (بە فەڕەنسی). 2019-12-31. Retrieved 2020-03-10.
- ^ Dior Fall Sow, ellesolaire.org. Accessed 10 March 2020.
- ^ David Hecht, When a law sweeps in, tradition lashes back, Christian Science Monitor, February 4, 1999. Accessed 10 March 2020.
- ^ Murray, Rachel (2004-12-09). Human Rights in Africa: From the OAU to the African Union (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-1-139-45633-3.
- ^ Former Members ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ACERWC. Accessed 10 March 2020.