دەروازە:وێژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:وێەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی وێژە


بەخێربێن بۆ دەروازەی وێژە!

وێژە یان ئەدەب (بە ئینگلیزی: Literature، بە عەرەبی: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی سۆز و بیرۆکە و ھزرەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان شیعر و پەخشاندا یاری دەکات. وێژە، بە دوو واتای جودا بەکاردێت، یەکەمیان تایبەتییە کە مەبەست پێی ئەو ئاخافتن و گوتراوانە نایابانەن کە خۆشی و شادی دەخەنە دڵی گوھدار و خوێنەرانەوە، جا گوتراوەکان ھۆنراوە بن یا پەخشان، ھەڵبەستی نایاب و ھۆزانی بەرز و چیرۆکی خۆش و گوتاری ناوازە گەلەک بەشی دی دەکەونە ژێر ئەم پێناسە.

زیاتر...

ھەنووکە ١٬٤٩٥ وتار لە دەروازەی وێژەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

زۆربای یۆنانی (بە یۆنانی: Βίος και Πολιτεία του Αλέξη Ζορμπά) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نووسراوەتەوە، ڕۆمانەکە باس لە کەسایەتی پیاوێکی ڕۆشنبیر دەکات بەناوی باسێل کە نوقمی جیھانی خوێندنەوە بووە لە گەشتەکەیدا چاوی بە پیاوێکی نەخوێندەوار دەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوە بریتیە لە ژیان و ئەزمونەکانی کە زوو دەبن بە ھاوڕێی یەکتر باسێل زۆر شت لەم پیاوە فێر دەبێت کە پێشتر لە پەرتووکەکانیشی نەیخوێندبوەوە، بەو ھۆیەوە بڕیار دەدەن پڕۆژەیەک ئەنجام دەدەن بەو پارەیەی کە باسێل لە باوکیەوە بۆی بەجێمابوو ئەم پیاوە نەخوێندەوارە ناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیود فیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بەرھەم ھێناوە بەھەمان ناونیشان کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە. زۆربا کەسایەتی ڕاستەقینەی ناوەوەی نیکوس کازانتزاکیسی نووسەرە کە لە چەند دەستنووسێکی ئاماژەی پێداوە، کە زۆر خولیای ئەو کەسایەتیەی ناوناخی بووە و ڕۆمانەکەشی بەناو کردووە، بە شێوەیەکی زۆرمەزن پێیداھەڵداوە و، وەھای ناساندووە کە کەسێکە زۆر دڵی بەژیانەوە خۆشە و غەمباری ناناسێت تەنانەت لە کاتە زۆر زۆر سەختەکانیشدا سەما دەکات جۆرەسەمایەک کە ئێستا بە (سەمای زۆربا) بەناوبانگە، لەم سەمایەدا وەک چۆلەکەیەک ھەڵدەفڕێت و ھەرچی ھەیە لەدەوروپشتی لە مرۆڤ و باڵندە و بێگیانەکان لەبیر دەکات.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تۆماس ستێرنس ئیلۆت ھۆنەر و شانۆکار و ڕەخنەگری ئەدەبی و خاوەن خەڵاتی نۆبڵە لە وێژەدا

ئایا زانیوتە؟

  • ژان پۆڵ سارتەر لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.
  • ڤێداکان لە کۆنترین نووسراوەکانی زمانە ھێند و ئورووپاییەکانن کە لە ساڵانی ١٠٠٠ تا ٥٠٠ی بەر لەدایکبوونی مەسیح بە زمانی سانسکریتی ڤێدی نووسراون.
  • سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە وێژە ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

جەیمز ئاگوستین ئالۆیسیوس جۆیس لە ڕێکەوتی ٢ی فێوریەی ١٨٨٢ی زایینی لە دەوروبەری دوبلین، پێتەختی وڵاتی ئیرلەند چاوی بە ژیان و دنیا پشکوتووە. شانۆنامەنووس، چیرۆک نووس، ڕۆمان نووس و شاعیری ئاوانگارد و پێشڕەوی ئیرلەندی.

جۆیس گەورەترین مناڵی دایک و باوکی بوو. ئەو خاوەنی ٩ برا و خوشکێک بوو کە بە "جۆیس"ەوە دەبوون بە ١٠ منداڵ. دوو خۆشکی چکۆلەی جێیمز ھەر لە ھەڕەتی منداڵی دا و بە ھۆی نەخۆشی کەوتوویی خواحافیزیان لە ژیان و جێیمز و و بنەماڵەکەی کرد. جۆیس دوای تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتایی لە قوتاب خانەکانی دوبلین و لە ھەڕەتی مێرمنداڵی دا و لە ساڵی ١٨٩٨ بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا، لە زانستگای تازە بنیاتنراوی دوبلین ناونووسی کرد و لە کۆلێژی زمان و ئەدەبی سەر بە ئەم زانستگایە (U.C.D) خەریکی خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی و فەڕانسە و ئیتالیایی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٠٢دا خوێندنی ئەو زمانانەی لە زانستگای دوبلین تەواو کرد و ھەر لەو ساڵەدا چوو بۆ پاریس بۆ درێژەپێدان بە خوێندن لە بواری پزیشکی دا، بەڵام بە ھۆی ھەژاری و دەست کورتی لە لایەکەوە، ھەروەھا بە ھۆی لە ڕادەبەدەر دژوار بوونی دۆخی خوێندن لە زانستگای پاریس لەو سەردەمەدا، وازی لە خوێندنی پزیشکی ھێنا.

زیاتر...

وێژەی کوردی

وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نییە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە.

ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربکەوێتەوە.
وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە کۆتی خۆتەوە
کە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەکەی،
کێ وەکوو سەگ پەتکەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
غەمبارم کە دەتبینم دوژمنم وەک سەگ پەتت دەکات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.
ئەی نیشتمانی بێ شەرەفان
کە من بە گۆرانی دەمرم، بۆ بە خەنجەر دەمکوژیت؟»

بەختیار عەلی

وەتەن و ئیشی مۆسیقارێکی ماندوو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان