دەروازە:ماتماتیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:ماەوە ڕەوانە کراوە)
بەخێربێن بۆ دەروازەی  
ماتماتیک!
دەروازە:شیکاریی ماتماتیکیدەروازە:ئەندازەدەروازە:جەبردەروازە:ئاماردەروازە:تیۆریی ژمارەکان

ماتماتیک چییە؟

بیرکاری یان ماتماتیک خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری. بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

وتاری ھەڵبژێردراو

کۆمەڵ یان تاقم (بە کورمانجی: کۆم، بە ئینگلیزی: Set) دەستەیەک لە شتانی لێک جیاوازە. کۆمەڵەکان لە بناخەییترین چەمکەکانی بیرکارین. ئەگەرچی بیرۆکەی کۆمەڵ لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری بیرکارییە و دەکرێت وەکوو بنەڕەتێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت بۆ بیناکردنی تەواوی زانستی بیرکاری لە سەری. ئەندامانی یەک کۆمەڵ دەتوانن ھەر شتێک بن: ژمارەکان، خەڵک، پیتەکانی ئەلفوبێ، و ... بە پێکھات کۆمەڵەکان بە پیتی گەورە نیشاندەدرێن.

گیۆرگ کانتۆر داھێنەری سەرەکیی تیۆریی کۆمەڵ، بەم جۆرە کۆمەڵ پێناسە دەکات:

کاتێ دەڵێین کۆمەڵ مەبەستمان ھەر دەستەیەکە وەکوو M لە ناو گشتێک لە شتگەلی جیاواز و دیاریکراو کە لێیان تێدەگەین یان بیریان لێ دەکەینەوە (پێیان دەگوترێت ئەندامانی کۆمەڵی M).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

زانای ھەڵبژێردراو

ئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون.

زیاتر...

مێژووی ماتماتیک

پلمیپتۆن ٣٢٢
پلمیپتۆن ٣٢٢

پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.

زیاتر...

ئەندازە

ھاوبەر یان تەریب، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژە دەکات بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگوترێت ھاوبەر (بە ئینگلیزی: Parallel) ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن. دوو ھێڵی ھاوبەر لە بیرکاریدا بە ھێما دەکرێت. بە زمانی بیرکاری ABھاوبەرە لەگەڵ CD بە شێوەی دەردەبڕن.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان