خوداداد عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوداداد عەلی
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونخوداداد عەلی کەریم سۆرەمەیری
لەدایکبووی١٩١٢
خانەقین
مردووی١٩٨٧
خانەقین

خوداداد عەلی کەریم سۆرەمەیری ناسراو بە خوداداد عەلی (١٩١٢ لە خانەقین - ١٩٨٧ لە خانەقین) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامزانی کوردی باشووری کوردستان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری، گۆرانی و سۆرانی گۆرانی گوتووە.[١]

ژیان[دەستکاری]

خوداداد عەلی لە ساڵی ١٩١٢ لە گوندیی تەفرەقەی عەلەمدار لەدایک بووە کە ئێستادا بووە بە بەشێک لە شاری خانەقین. یەکەمین گۆرانییەکانی لە جێژنی نەورۆز و جێژنە ئایینی و نەتەوەیییەکانی دیکە لە گوندەکانی ناوچەی دیالە وەکوو عەلەمدار، ئیمام عەباس، باوە مەحمی و خەیر زنە خوێندووە. لە ساڵی ١٩٤٧ چوو بۆ بەغدا و لە ڕادیۆی کوردیی ئەو شارە خەریکی کار بوو. یەکەمین گۆرانیی کە لە ڕادیۆی بەغدا پێشکەش کرد مەقامی ئای ئای بوو کە لە مەقامە ھەرەناسیاکانی ناوچەی گەرمیانە. خوداداد عەلی ھەتا ساڵی ١٩٥٣ لە ڕادیۆ بەغدا کاری کرد و لەم ماوەدا بەھۆی خوێندنی مەقامەکان وەک مەقامخوێن ناوبانگی دەرکرد. خوداداد عەلی زۆرتر لە ١٥٣ گۆرانی خوێندووە کە لەناویاندا مەقامەکانی ئەڵوەن، ئای ئای، ئەڵاوەیسی، خاوکەر، قەتار و ... ناسراوترن.[٢]

خوداداد عەلی لە ١٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری خانەقین کۆچ دووایی کردی و ھەر لە گەڕەکی عەلەمداری خانەقین بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]