جۆیی تریبیانی
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/d/da/Matt_LeBlanc_as_Joey_Tribbiani.jpg/220px-Matt_LeBlanc_as_Joey_Tribbiani.jpg)
جۆسێف فرانسیس تریبیانی (جۆیی) : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکان کە لە لایەن مات لیبلانکەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە
جۆیی ئەکتەرێکی ئیتاڵی-ئەمریکیە کە لە شاری سان فرانسیسکۆ دەژی لەگەڵ چاندلەر بینگ کە نزیکترین هاوڕێیەتی ، بەپێی ئاماژەکانی ناو زنجیرەکە جۆیی لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایک بووە بەو پێیەی لە ئەڵقەیەکدا دەڵێت ساڵی ١٩٨١ من ١٣ ساڵ بووم[١]، جۆیی لە لە خێزانێکی ئیتاڵی-ئەمریکیەوە هاتووە ، باوکی جۆیی ناوی جۆسێف تریبیانیە و دایکی ناوی گلۆریایە و حەوت خوشکی هەیە[٢] ، جۆیی لە منداڵیدا هاوڕێیەکی خەیاڵی هەبووە بە ناوی ماوریس[٣]
جۆیی زۆری حەز بە خواردنە و زۆرکات لە کاتە هەستیارەکاندا داوای خواردن دەکات و لە کاتێکدا کە ئاهەنگی هاوسەرگیری ڕۆسی هاوڕێی نزیکە لەوەی تێکبچێت بە هاوڕێکانی دەڵێت ''گەر هەر شتێکیش ڕووبدات کێکمان دەدەنێ بیخۆین وایە؟'' [٤]، جۆیی لە نێو شەش هاوڕێکەیدا زۆرترین شانسی هەیە بۆ دۆزینەوەی کچە-هاوڕێ بەڵام زۆربەی پەیوەندیەکانی ماوە کورتن ، جۆیی لە بیرکاریدا لاوازە بەو پێیەی ''پێنج سەد + پێنج سەد بە بەکارهێنانی بژمێر کۆدەکاتەوە''
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆیی تریبیانی تێدایە. |