جاک (بابوون)
جۆر | بابوون |
---|---|
نەژاد | بابوونی مەیلەوڕەش |
مەرگ | ١٨٩٠ |
ھۆکاری مەرگ | دەردەباریکە |
شوێنی حەوانەوە | مۆزەخانەی ئالبانی |
پیشە | یاریدەدەری ئاماژەوانێکی کەمئەندام |
جاک (مردووی ١٨٩٠) بابوونێکی مەیلەوڕەش بوو کە ناوبانگی پەیدا کرد کاتێک بوو بە یاریدەدەری ئاماژەوانێکی کەمئەندام لە ئەفریقای باشوور.[١]
مێژوو[دەستکاری]
جاک ئاژەڵی ماڵی و یارمەتیدەری جەیمس وایدی ئاماژەوان بوو، کە ھەردوو قاچی لەدەست دابوو، و بۆ خزمەتگوزاریی رێی ئاسنینی پۆڕت ئێلیزابێتی کەیپ تاون کاری دەکرد. جەیمس «جەمپەر» واید (بازدەر) بەوە ناسرابوو کە لە شەمەندەفەر بۆ شەمەندەفەر بازی دەدا تاکوو تووشی ڕووداوێک بوو و بەھۆیەوە ھەردوو قاچی لەدەستدا.[٢] لە ١٨٨١دا جەیمس واید بابوونێکی کڕی بە ناوی جاک تاکوو لە کارەکانیدا یارمەتیی بدات، و فێری کرد کە چۆن کورسییەکەی پاڵبنێت و چۆن کار بە ئاماژەکانی ڕێیە ئاسنییەکان بکات لەژێر چاودێریدا.
لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی ئەنجام درا دوای ئەوەی یەکێک بابوونێکی بینیبوو کە کاری گۆڕینی ئاماژەکانی دەکرد لە یۆتنھایگ لە نزیک پۆرت ئێلیزابێت.[٣]
دوای دوودڵی، سەرپەرشتیارەکانی ڕێیە ئاسنینەکە بڕیاریان دا کە بە فەرمی جاک دابمەزرێن دوای دڵنیابوونەوەیان لە تواناکانی. جاک ڕۆژانە ٢٠ سەنت، و ھەفتانە نیوە بتڵ بیرەی وەردەگرت. زۆر دەوترێت کە جاک لە ماوەی نۆ ساڵی کارکردنیدا ھیچ ھەڵەیەکی نەکردووە.[٤][٥]
دوای نۆ ساڵ لە کارکردن، جاک بەھۆی دەردەباریکەوە لە ١٨٩٠دا کۆچی دواییی کرد.[٣] کەللەسەری جاک لە کۆکراوەیەکی مۆزەخانەی ئالبانی لە گراھامستاون ھێڵدراوەتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Conway Morris 2003, p. 242.
- ^ Williams, Michael (2 August 2012). "Stranger Than Fiction: Jack the Signalman". Knoxville Daily Sun. Retrieved 2014-10-27.
- ^ ئ ا Cheney & Seyfarth 2008, p. 31.
- ^ Wallechinsky 1975, p. 697.
- ^ "Signalman Jack: The Baboon Who Worked for the Railroad—and Never Made a Mistake". www.mentalfloss.com (بە ئینگلیزی). 2018-10-11. Retrieved 2020-03-14.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- چێنی, دۆرۆتی ئێڵ.; سێیفارت, ڕۆبێرت ئێم. (2008). بیری سەرەتاک لە ئووستورە و ئەفسانەدا. چاپەمەنیی زانکۆی شیکاگۆ. ISBN 978-0226102443.
- کۆنوەی مۆریس, سایمن (٢٠٠٣). چارەسەری ژیان: مرۆڤە مسۆگەرەکان لە گەردوونێکی تەنیادا. چاپەمەنیی زانکۆی کامبریج. p. ٢٤٢. ISBN 9781139440806.
- واڵچینسکی, دەیڤد (١٩٧٥). ڕۆژژمێری خەڵک. دەبڵدەی. p. ٦٩٧. ISBN 9780385040600.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاک (بابوون) تێدایە. |