لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەخت سلێمان شوێنێکی مێژوویی لە نزیکی شاری تیکاب و گوندی تەخت سلێمان (نوسرەتاوا) لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. تەخت سلێمان پێشتر ناوی گنزک، گادزا، چئچست و شیچ بووە؛ بەڵام لە ئەوڕۆدا ھەر بە تەخت سلێمان ناو دەبرێت.[١][٢] تەخت سلێمان بە درێژایی مێژوودا شوێنی فەرمانڕەوایی مادەکان، ھەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان، ساسانییەکان و مەغۆلان بووە. دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەسکەندەر تەخت سلێمان بووەتە پایتەختی حکوومەتی مادی بچووک.[٣][٤]
- ^ تیکابی ئەفشار ٩٤
- ^ تیکابی ئەفشار ٨٨
- ^ تیکابی ئەفشار، لاپەڕەی ٩٧
- ^ http://whc.unesco.org/en/list/1077
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەختی سلێمان تێدایە. |